
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
تەواوبوونی بەشە زەیتی ساڵی ڕابردوو
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (SNN) ڕایگەیاند: “دابەشکردنی زەیتی مانگی هەشتی 2025 لە دەرەوەی سلێمانی بە تەواوی کۆتایی هاتووە. لە ناو شاریشدا پرۆسەکە بەردەوامە و ئەمڕۆ گەیشتووەتە بریکاری بنکەی 270، پێشبینیش دەکەین هەفتەی داهاتوو ئەم قۆناغە بەتەواوی تەواو ببێت.”
دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشە زەیتی 2026
ئاشکرایکردووە، دەستبەجێ دوای تەواوبونی زەیتی مانگی هەشت دەست بە دابەشکردنی زەیتی مانگی یەکی ئەمساڵ دەکەین، وتیشی: “رۆژانە زەیتێکی زۆر دەگاتە لامان و راستەوخۆ دابەشی دەکەین بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا.”
کاریگەری لەسەر بازاڕ
بە وتەی کامەران فەتاح، گەیشتنی ئەم دوو بڕە زەیتە و دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتییاندا کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر نرخەکانی ناو بازاڕ، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی زەیت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕووی لە دابەزین کردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
15كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









