پارتی ئاگای لە دۆخی ناوخۆی حزبەكەی نەماوە و هەرێمی كوردستانی ڕووبەڕووی قەیران كردووەتەوە

0
80

عەلی حەمە سەعید-SNN

چاودێرانی سیاسی باس لەوەدەكەن كە چەندین ساڵە پارتی هەرێمی كوردستانی ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی سیاسی و دارایی كردووە و چەند ساڵێكی هەڵبژاردنی پەرلەمان كراوە بەڵام بەلایەوە گرنگ نییە حكومەت پێكبهێندرێت و دۆخی هاووڵاتیان چاك بكرێت، هاتووە فرمێسكی تیمساحی بۆ كەركوك دەڕێژێت.

باڵامبۆ محەمەد، چاودێری وسیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا پارتی هیچ كارێكی نەماوە تەنها خەریكی ئەوەیە بزانێت یەكێتی نشتیمانی كوردستان خەریكی چییە و ئەوانیش چۆن بتوانن گرفتی بۆ دروست بكەن، وەك لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بینیمان كە هەم لەهەرێمی كوردستان و هەم لە عێراق و هەمیش لە كەركوك چۆن بوونەتە گرفت لەبەردەم بەرەو پێبردنی كارەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی هەرچی پۆستی باڵایە لای خۆیەتی و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەكاریان دەهێنێت و پیاوەتیان بەسەرەوە دەكات و بەئارەزووی خۆی پۆست دەبەخشێتەوە بەسەر توركمان و لایەنەكانی دیكە، نایەوێتی حكومەتی هەرێم پێكبێت ئەمەش مەترسی لەسەر شەرعیەتی قەواورەی هەرێم و حكومەتەكەی دروستكردووە لەدەرەوە، بەڵام دێت فرمێسكی تیمساحی بۆ كەركوك دەڕێژێت.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر كەمێك بگەڕێینەوە بۆ دواوە دەزانین سیاسەتی پارتی بە چ ئاراستەیەك كاری كردووە، بینیمان ئەوان بوون هەموو هەوڵێكیاندا كە لەگەڵ ڕاكان جبوری و دارودەستەكەی ڕێككەوتبوون بۆ ئەوەی هەرچی لەدەستیان دێت نەهێڵن یەكێتی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت، بەڵام ئەو خەونەیان لەگۆڕنرا، ئێستاش كە یەكێتی كار بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە دەكات دەیەوێت بەناوی دڵسۆزییەوە بۆ كورد و كەركوك كارەساتێكی دیكەی وەك ڕیفراندۆم بەسەر كورد بێننەوە، بەڵام خەڵك لەوان زۆر هۆشیار ترە و نایانەوێت جارێكی دیكە بەتەنها جێبهێڵدرێن وەك لە ڕیفراندۆمەكە بینیمان خەڵكی كەركوك بەتەنها جێهێلدرن تەنها یەكتی بوو خۆی بەخاوەنی ئەوان زانی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this