بەهۆی رەخنەی لە گرانی کرێی کارەبا پاراستنی پارتی مامۆستایەک لە وتار خوێندن دووردەخاتەوە

SNN
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، مامۆستایەکی ئایینی لە دهۆک بەناوی هەرمان خەلیل بیفسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی شارەکەوە، ئاگادار کراوەتەوە کە بە بڕیارێک سبەینێ هەینی ناتوانێت وتار بدات.
ڕەخنەی لە گرانیی کارەبا گرتووە
بەگوێرەی زانیارییەکان مامۆستا ئاینییەکە بە هۆکاری ئەوەی ڕەخنەی لە گرانیی نرخی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی گرتووە، ئەم بڕیارەی بۆ دەرکراوە.
بە فشاری میدیا و چالاکوانان چووەتەوە سەر مینبەر
ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، مامۆستا هەرمان لە وتارێکیدا ڕەخنەی لە گرانیی نرخی کارەبا گرتبوو، پارێزەرەکەی دەڵێت، لەسەر ئەو وتارە، بە مامۆستا ئایینییەکە گوتراوە، کە چیتر ناتوانێت وتار بخوێنێتەوە، دەشڵێت، هێشتا کات ماوە و بڕیارەکە ڕەنگە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت، وەک پارێزەرەکەی دەڵێت، ئەمە یەکەمجار نییە مامۆستا هەرمان لە وتار دان دوور دەخرێتەوە، بەڵام بە فشاری میدیا و چالاکوانان، دووبارە چووەتەوە سەر مینبەر.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سلیمانی، دەزگای پاراستنی پارتی راستەوخۆ هەستاوە بە فەرمانکردن بە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دهۆک و دوای دورخستنەوەی ئەو مامۆستایەیەان کردووە لە وتار دان.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









