بافڵ جەلال تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشوازی لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات، سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز و ڕاگەیاندنی ئاگر بەست لە لوبنان.
پشتیوانی لە ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی
لە ڕاگەیەندراوێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی گوتی ” پێشوازی لە راگەیاندنە نوێیەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و بەڕێز عەباس عێراقچی دەکەین سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هوورمز و هەنگاوە ئەرێنییەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی، بەتایبەتی ئاگربەست لە لوبنان”.
هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان
ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لەم ساتە هەستیارەدا. کردنەوەی ئەم رێڕەوە ئاوییە سەرەکییە نەک هەر متمانە بۆ بازاڕی وزەی جیهانی دەگەڕێنێتەوە، بەڵکو راستەوخۆش بەشدارە لە سەقامگیریی و بوژانەوەی ئابووریی ناوچەکە.
هەنگاو نان بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی
هانی هەموو لایەک دەدەین بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەم رێگایە، لەسەر بنچینەی ئەم هەنگاوە لێکتێگەیشتنە کاتییەکان بگۆڕن بۆ رێککەوتنی هەمیشەیی کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلانی ناوچەکە بکات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









