
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هۆشدارییەکی توند ئاراستەی تاران دەکات و ڕۆژی چوارشەممەی وەک “دوایین دەرفەت” بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەستنیشان کرد.
لە لێدوانێکی نوێدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ترەمپ رایگەیاند کە ئەگەر تا ڕۆژی چوارشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی ئاگربەست لایەنەکان نەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی، ئەوا بژاردەی سەربازی دەگەڕێتەوە سەر مێزەکە. ترەمپ گوتی: «ڕەنگە ئاگربەستەکە درێژ نەکەمەوە؛ لەو حاڵەتەدا گەمارۆکان بەردەوام دەبن و بەداخەوە ناچار دەبین دووبارە دەست بە بۆردومان بکەینەوە.»
مەرجی یۆرانیۆم و گەڕانەوە بۆ واشنتن
سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی و پرسی یۆرانیۆم، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستێکی بڕیاردەرانەی نیشاندا و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت تەواوی یۆرانیۆمەکە ڕادەستی ئەمریکا بکرێتەوە. ترەمپ گوتی: «لەگەڵ ئێران پێکەوە وەریدەگرین و ۱۰۰٪ی دەگەڕێنینەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەگەر ئەوەش نەکەن، بە شێوەیەکی دیکە دەستی دەخەین.»
چوارشەممە؛ ڕۆژە چارەنووسسازەکە
چاودێرانی سیاسی ڕۆژی چوارشەممە وەک گرنگترین وێستگەی ململانێکان دەبینن. جیاواز لە جارەکانی پێشوو کە ترەمپ وادەی دیاری دەکرد و پاشەکشەی لێ دەکرد، ئەمجارەیان چوارچێوەیەکی دیاریکراو بۆ ڕێککەوتنەکە ئامادەیە. ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا چوار ڕۆژ بەسە بۆ ئەوەی تاران و واشنتن بگەنە واژۆی کۆتایی؟
دەستپێشخەری بۆ لوبنان
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ ئاوڕی لە دۆخی ئاڵۆزی لوبنان دایەوە و بەڵێنی هاوکاری دا. ئەو ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هاوکاری لوبنان دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە بە “وڵاتێکی بەهێز”، ئاماژەی بەوەش کرد کە گەلی لوبنان ماوەیەکی درێژە بەناو سەختییەکاندا تێدەپەڕن و کاتی ئەوە هاتووە پاڵپشتی بکرێن.
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت بەرزبووەوە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021







