“هه‌ژارى و شه‌ڕ و كۆرۆنا به‌س نه‌بوو، سووتاندنى گهنمیشى هاته سه‌ر”

وێنه‌ى جوتیارێكى سورى له‌كاتى كوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ى كه به‌ربووه‌ته گه‌نمه‌كه‌ى | فۆتۆ: SAM TARLING
ماوه‌یه‌كه سووتاندنى ده‌غڵ و دانى جووتیاران له چه‌ند شارێكى سوریا سه‌ریهه‌ڵداوه و ئه‌مه‌ش ره‌نجى چه‌ند مانگه‌ى جووتیارانى ئه‌و شارانه به‌فیڕۆده‌دات، به‌رپرسێكى ناوخۆى یه‌كێك له‌و شارانه‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌و كاره به مه‌به‌ست ده‌كرێت بۆ برسیكردنى دانیشتووانى ناوچه‌كه”.
ئێستا له سوریا وه‌رزى دورینه‌وه‌ى ده‌غڵ و دانى جوتیارانه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه حكومه‌تى سوریا بۆدومان و تۆپبارانى زه‌وییه چێنراوه‌كان له حه‌ڵه‌ب و ئیدلب ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه ده‌غڵ و دانه‌كان ده‌سووتێن و جوتیارانى ئه‌و شارانه ره‌نج به خه‌سار ده‌بن.
مونیر خه‌تاب، به‌رپرسى ناوخۆى له‌و ناوچانه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “رژێمى سووریا كێڵكه داچێنراوهكانى ئێمه‌یان له ساراقب له حه‌ڵه‌ب بۆمبارانكردووه، به‌هۆیه‌وه ئامێره‌كانى دورینه‌وه ده‌غڵ و دان تێك‌شكاون و بهرههمهكهشمان سووتاوه، كێڵگه‌كانیش گڕیانگرتووه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌م هێرشانه بۆ برسیكردنى هاووڵاتییانه، بۆ ئه‌وه‌یه بكه‌ونه دۆخێكى زۆر خراپه‌وه”.
سووتاندنى كێڵگه‌كانى جوتیاران له سوریا، ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ى سێ ساڵه زۆر به زه‌قى ده‌بینرێت، به‌هۆیه‌وه ده‌یان هێكتار به‌رهه‌مى ده‌غڵ و دانى جووتیاران سووتاوه ته‌نیا له ئیدلب.
عه‌لى موحه‌مه‌د، یه‌كێكه له‌و جوتیارانه‌ى كه گه‌نمه‌كه‌ى سووتاوه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “بۆ ئێمه شه‌ڕ و ماڵوێرانى و كۆرۆنا و داعش به‌س نه‌بوو سووتاندنى گهنمهكانیشمانى هاته سه‌ر، ناتوانم هیچ بڵێم!”.
دابه‌شبوونى هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى كه سوریا پێوه‌ى ده‌ناڵێنێت، له ئێستادا ئیدلیب و زۆرینه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بۆردوماندهكرێن له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى توركیادان، توركیا و سوریاش دوو هێزى دژبه‌یه‌كن له‌سه‌ر خاكى سوریا، به‌وهۆیه‌وه ساڵانه هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچانه ده‌بنه قوربانى.
سووتاندنى كێڵگه‌كانى گه‌نم و جۆ له سوریا له‌كاتێكدایه كه به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند ساڵه‌یه‌ى له‌و وڵاته هه‌یه هه‌ژارى و ماڵوێرانى ده‌ستى به‌سه‌ر شاره‌كاندا گرتووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ئێستادا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









