
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووى ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN
بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاوە، ترەمپ پشتیوانی بەشێک لە سیاسەتمەدارانی وڵاتەکەی لەدەستداوە و چەند کەسایەتیییەکی دیاری پارتی کۆمارییەکانیش رەتیدەکەنەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵی ئەمریکادا دەنگ بە کاندیدی سەرەکی پارتەکەیان بدەن کە ترەمپە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، لەوبارەیەوە لێدوانی لە چەند بەرپرسێکی ئێستا و پێشووی ئەمریکا وەرگرتووە کە باسیان لەوەکردووە لە هەڵبژاردنی سەررۆکایەتی ئەمساڵدا، دەنگ بە دۆناڵد ترەمپ نادەن، لە نێویشیاندا جۆرج دەبلیو بوش 43هەمین سەرۆکی ئەمریکایە، کە خۆشی ئەندامی پارتی کۆمارییەکانە.
میت رۆمنی سیناتۆری ویلایەتی یوتا، لەسەر پشکی پارتی کۆمارییەکان یەکێکی دیکەیە لەو کەسایەتییە دیارانەی ناو کۆمارییەکان کە پشتیوانی لە کاندیدی پارتەکەی ناکات.
هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەکە لێدوانی لە جۆن کێڵی، سەرۆکی پێشووی ستافی کۆشکی سپی وەرگرتووە کە رایگەیاندووە، هیوای دەخواست کاندیدی دیکە لە هەلبژاردنی سەرۆکایەتی هەبووایە تا دەنگی پێبدات.
بە گوێرەی نیویۆرک تایمز، ژمارەیەک لە ئەندامانی سەر بە پارتی کۆمارییەکان بڕیاریانداوە دەنگ بە جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بدەن، لە نێویشیاندا فرانسس رونی، کە لە سەردەمی ئیدارەی بوشدا باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە ڤاتیکان، لەکاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا ملیۆنان دۆلاری بۆ خزمەتی پارتی کۆمارییەکان و کاندیدەکانیان خەرجکردووە.
رۆژنامەکە هۆکاری لەدەستدانی پشتیوانی بەشێک لە بەرپرسان و کەساییەتییەکانی ئەمریکا بۆ ترەمپ لەم کاتەدا، بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ خۆپیشاندانە فراوانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دەگەرێنێتەوە، کە دژ بە جیاکاری رەگەزی و خراپ مامەڵەکردنی پۆلیس بەتایبەت لەگەڵ کەسانی رەشپێست بەڕێوەدەچێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









