
SNN-
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە یەکێتی لەسەر بنەمای مێژوو، دەنگدەر و کاریگەرییە سیاسییەکانی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکات و تاوەکو ئێستا هیچ بەرنامەیەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیاری نەکراوە.
ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هیچ بەرنامەیەک لە ئارادا نییە کە بەمزووانە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.
بنەماکانی یەکێتی بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت
جێگرى سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتى خاوەنی سەنگ، هێز، مێژوو، خاک و کاریگەرى سیاسییە. هەروەها جەختی کردەوە کە بوونی دەنگدەر و هاوپەیمانییەتییەکان دەبنە پێوەر لە هەر گفتوگۆیەک کە بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، حکومەتى فیدراڵ و داڕشتنى سیاسەتى هەرێم بکرێت.
پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان
سەبارەت بە دەنگۆی چوونە ناوەوەی بزووتنەوەى گۆڕان بۆ ناو هاوپەیمانییەکەى یەکێتى و نەوەى نوێ (کە دەبێتە 39 کورسى)، قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، ئەوان قسە لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەین بۆ تێپەڕاندنى ململانێکان. باسی لەوەش کرد کە سیاسەتى یەکێتى و بافڵ جەلال تاڵەبانى ئەوەیە پەیوەندییەکى باشیان لەگەڵ ئەو لایەنانە هەبێت کە کار بۆ گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان دەکەن.
هەڵوێست لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان
لەبارەى ئەو دەنگۆیانەى باس لە هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن دەکەن لەلایەن پارتییەوە، قوباد تاڵەبانى گوتی، لەسەر نیاز و ئەگەر قسە ناکات، بەڵام جەختی کردەوە کە یەکێتی ئامادەیە بۆ هەموو کارێک و هیچ بژاردەیەکى ڕەتنەکردووەتەوە. ئامانجی ئەوان ئەوەیە خزمەتى میللەت بکرێت، نادادپەروەرى نەمێنێت و حکومەتێکى کارا و نوێنەرایەتییەکى باش لە پەرلەماندا هەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









