SNN-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی هەرێم بەشێک نییە لەو ململانێیانە، بەڵام کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس شەهید بوون.
شەهید و بریندار هەن
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە کاتێکدا هەوڵی ئاگربەست و دانوستان دەدرێت، بەڵام هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن. بەهۆی ئەم هێرشانەی چەند ڕۆژی ڕابردووشەوە، پێنج کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون، ئەمەش نیگەرانییەکی قووڵی لای حکومەتی هەرێم دروستکردووە.
هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاگربەست
مەسرور بارزانی دەڵێت: “ئەم هێرشانە تەنها بۆ زیانگەیاندن نییە، بەڵکو هەوڵێکی ئاشکران بۆ تێکدانی ئاگربەست و نانەوەی پشێوی زیاتر لە ناوچەکەدا”. جەختیشیکردەوە کە هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لەو شەڕە، بەڵام بەردەوامیی هێرشەکان مەترسییەکی گەورەن.
داواکارییەک بۆ بەغدا و جیهان
سەرۆکی حکومەت پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵ کرد و داوای لێکردن، ڕێوشوێنی کردەیی و خێرا بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە. هاوکات داواشی لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کرد، هاوکاری هەرێمی کوردستان بن و کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی خەڵک و ژێرخانی وزەی کوردستان دابین بکەن، تاوەکو بتوانرێت ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشە بەردەوامانە ببنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









