وەزارەتی بەرگریی ئێران: جەنگەکە کۆتایی نەهاتوە و ئەمریکا شکستیهێنا لە ئامانجەکانی

SNN-
رەزا تالایی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، هێشتا جەنگ کۆتایی نەهاتووە و ئەمریکا شکستیهێنا لە ئامانجەکانی، ئاماژەی بەوەشکردوە کە تێپەڕبوونی کەشتییە ناسەربازییەکان بە گەوری هورمزدا پەیوەستە بە ئاگربەست لە لوبنان.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند ئەمەریکا شکستیهێنا لە روخاندنی دەسەڵاتی ئێران و دروستکردنی درز لە نێوان دەسەڵات و خەڵکی ئێراندا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کردنەوەی گەروی هورمز بۆ تێپەڕاندنی کەشتییە ناسەربازییەکان مەرجدارە بە ئاگربەست لە لوبنان و ئەگەر فشار بۆسەر لوبنان دروسبکەنەوە، گەروەکە دادەخرێت.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران جەختیکردوەتەوە، کە هێشتا جەنگەکە کۆتایی نەهاتووە و ئەگەر دوژمن پەنا بۆ فێڵکردن لە دیپلۆماسیدا ببات، ئەوا وەک خۆیان وەڵامیان دەدەنەوە.
ئەمە لە کاتیكدایە، ئەمڕۆ بە رەسمی گەروی هورمز کراوەتەوە لەلاین ئێرانەوە وەک بەشێک لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئاژانسی رۆیتەرز تێپەڕبونی چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری بە گەروەکەدا راگەیاند.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









