باڵیۆزخانەی ئێران بۆ ترەمپ: مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و نەتەنیاهۆ بلۆک بکە

دۆناڵد ترەمپ و ئاڵای ئێران
SNN
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە زمانێکی پڕ لە تانە و تەشەر وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گەرووی هورمز و رێککەوتنی نێوانیان دەداتەوە و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەش ترەمپ بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست تۆمەتبار دەکات.
وەڵامە گاڵتەجاڕانەکەی تاران بۆ سەرۆکی ئەمریکا
رۆژی شەممە، 18ـی نیسانی 2026، باڵیۆزخانەی ئێران لە زیمبابوێ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بە شێوازێکی گاڵتەجاڕانە وەڵامی بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە. باڵیۆزخانەکە بە چوار خاڵ رووی دەمی کردە ترەمپ و نووسیویەتی:
یەکەم: هەوڵ بدە زۆر دڵخۆش دەرنەکەویت، کەمێک هاوسەنگی خۆت بپارێزە.
دووەم: هەرگیز بیر لە سیستمی نوێی یاسایی گەرووی ئێران مەکەرەوە چونکە ئێمە رێکی دەخەین.
سێیەم: مۆبایلەکەت بکوژێنەوە، ئارام بەرەوە، چی دیکە پۆست مەکە و بۆ هەفتەیەک بیبی (نەتەنیاهۆ) بلۆک بکە.
چوارەم: خواردنێکی سووک بخۆ و بە باشی بخەوە.
بانگەشەکانی ترەمپ لەبارەی “تۆزی ئەتۆمی”
ئەم کاردانەوە تووندەی تاران دوای زنجیرەک پۆستی دۆناڵد ترەمپ هات لە رۆژی هەینی، کە تێیدا رایگەیاندبوو ئێران پابەند بووە بەوەی چی دیکە گەرووی هورمز دانەخات و وەک چەک بەکاری نەهێنێت. ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ترووس سۆشیاڵ” نووسیویەتی: “ئەمە رۆژێکی مەزن و درەوشاوەیە بۆ جیهان،” هەروەها ئاماژەی بەوە کردبوو کە تاران رازی بووە “تۆزی ئەتۆمی” کە مەبەست لێی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەیە، رادەستی ئەمریکا بکات.
قالیباف: ترەمپ لە یەک کاتژمێردا 7 درۆی کردووە
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە تووندی رەخنەی لە ترەمپ گرت و تۆمەتباری کرد بەوەی لە ماوەی تەنیا یەک کاتژمێردا 7 بانگەشەی درۆی کردووە. قالیباف هۆشداری دا کە ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە کارە دوژمنکارییەکانی وەک گەمارۆی دەریایی، ئەوا بژاردەی داخستنی گەرووی هورمز لای ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە و دەستبەرداری نابن.
تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بە “چەتەی دەریایی”
ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران رایگەیاند، دوای ئەو رێککەوتنەی پێشتر کرابوو، ئێران بە نیازپاکییەوە رەزامەندی دەربڕی کە ژمارەیەک کەشتی نەوتهەڵگر و بازرگانی بە شێوەیەکی سنووردار بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن. بەڵام ئەمریکییەکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی بەڵێنەکانیان و ئەنجامدانی “کاری چەتەی دەریایی”.
ئەم ململانێیە لە کاتێکدایە ترەمپ جەختی کردووەتەوە کە گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی رێککەوتنێکی ئاشتیی تەواوەتی واژۆ دەکرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









