چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ پێنجەمین جار هەوڵى یەکلاکردنەوەى سەرۆکوەزیران دەدات

0
157

SNN –

بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی عەممار حەکیم کۆببێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، ئەمەش لە کاتێکدایە ناکۆکییەکان جارێکی دیکە دۆسیەکەیان ئاڵۆز کردووەتەوە.

کاندیدی هاوبەش یان نوێکردنەوەی متمانە؟

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی فەرمی عێراق، ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە کۆبوونەوەی پێشوو بەهۆی نەبوونی کۆدەنگی لەسەر “کاندیدی هاوبەش” دواخرا. عەلی عەبدولئەمیر جوحی، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە ئاماژە بەوە دەکات کە بژاردەی کاندیدی هاوبەش بەرەو کۆتایی دەچێت و ئەگەری بەهێز نوێکردنەوەی خولی سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانییە.

مەرجەکەی سودانی و هەڵوێستی مالیکی

زەهرا سەدر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕەوتی حیکمە، ئاشکرای کردووە کە کۆبوونەوەکە لەسەر داوای سودانی دواخرابوو، تاوەکو هەڵوێستی کۆتایی خۆی ڕوون بکاتەوە کە ئایا وەک کاندید بەردەوام دەبێت یان ڕێگە بۆ کاندیدی هاوبەش چۆڵ دەکات.

هاوکات، بڵاوبوونەوەی ناوی کاندیدی هاوبەش و دواتر ڕەتکردنەوەی کشانەوەی نوری مالیکی لەلایەن حزبی دەعوەوە، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە و دانوستانەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ خاڵی سەرەتا.

سیناریۆکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ماڵی عەمار حەکیم بە “گرنگ و یەکلاکەرەوە” وەسف دەکرێت. چاوەڕوان دەکرێت یەکێک لەم دوو بڕیارە بدرێت:

دەنگدان بۆ نوێکردنەوەی متمانە بە محەمەد شیاع سودانی.

چوونە ناو گفتوگۆی جددی لەسەر کاندیدە جێگرەوەکان ئەگەر لایەنەکان لەسەر سودانی ڕێکنەکەون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this