بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی وەزارەتی تەندروستی عێراق نەخۆشخانەیەكی 100 قەڕەوێڵەیی دروستدەكات

عەلی حەمە سەعید-SNN
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، لەسەر داوای ئێمە و بەهەوڵی بەردەوامی فراكسیۆنەكەمان،رەزامەندیمان وەرگرت بۆ دروستكردنی نەخۆشخخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی بۆ خانەقین و هاوكات وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاریدا بە دابینكردنی دەرمان بۆ 300 تووشبووی نەخۆشی (هیمۆفیلیا) روونبوونەوەی خوێن بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی سەردانی دكتۆر ساڵح مەهدی حەسناوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقیم كردوو لەگەڵ وەزیری تەندروستی كۆبوونەوە، دواجار توانیمان ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی عێراق وەربگرین بۆدروستكردنی نەخۆشخانەیەكی ( ١٠٠ ) قەروێڵەیی بۆ قەزای خانەقین .
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای وەرگرتنی ئەو رەزامەندییە، وەزیری تەندروستی نوسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی عێراق كردووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی دروستكردنی ئەو نەخۆشخانەیە، كە پێداویستییەكی هەنووكەیی ناوچەكەیە و ئێمەش بەڵێنمان بە هاووڵاتیانی سنوركە داوە كە داواكارییەكانیان بگەیەنین بە لایەنی پەیوەندیدار.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو سەردانەماندا بۆلای وەزیری تەندروستی عێراق توانیمان رەزامەندی وەزیری تەندروستی وەربگرین بە دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ 300 تووشبووی نەخۆشی (هیمۆفیلیا) روونبوونەوەی خوێن بۆ نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی، كە ئەوەش بەهەمان شێوەیە كەیەكێكە لە پێداویستییەكانی ئەو نەخۆشخانەیە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









