نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 4

0
347

SNN

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ رادەستکردنی لیستی مووچە و راپۆرتی دەرخستەی کۆتایی و دەڵێت: لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری رادەستکردنن بە بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسان، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی مووچەی مانگی 4 ئاشکراکردووە و رایدەگەیەنێت، لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگی چوار ئامادەکراوە و تەنها بریاری رادەستکردنی ماوە بە بەغدا و لە ئیستادا چاوەڕوانی بڕیارن.

هاوکات، سەبارەت بە 120 ملیارەکەی داهاتی نانەوتیش ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا هەرێم و بەغدا هیچ گفتوگۆیەکیان نەکردووە لەسەر ئەوەی کە هاوشێوەی مانگی پێشوو کەمتر لە نیوە رادەستبکەن یان بەپێی رێککەوتنەکە تەواوی 120 ملیارەکە رادەستبکەن.

پێشتریش سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق وتی، پێویستە هەرێم پابەندی رێککەوتنی 17ـی تەمموز بێت و لیستی مووچە و 120 ملیارەکە و تەرازووی پێداچوونەوە رادەستبکات.

ئەو سەرچاوە وتوویەتی “ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک لە بڕی داهاتی نانەوتی هەرێمدا رووبدات ئەوا بەبێ رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ناتوانن تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم بکەن.”

د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێکی پێشتریدا بۆ SNN ئاماژەی بەوەکردبوو، کە گرفەت داراییەکان وەک خۆیەتی و بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە داهاتی نانەوتی کەمیکردووە، هەربۆیە دەکرێت وەک مانگی رابردوو حکومەتی هەرێم و عێراق رێککەوتنێکی نوێ بکەن بۆ ئەوەی بۆ ئەم مانگەش داهاتی نانەوتی کەمبکەنەوە و کەمتر لە 120 ملیار دینارەکە  بدەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this