
SNN
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی پاكستانیەوە رایگەیاندووە، هەموو كارەكان باشن و دانوستانەكان بەپێی خشتەی كاتیی دیاریکراو بەڕێوەدەچن و گەرم گوڕییەی زۆر هەیە بۆ دەستپێكردنی گەڕی دووەمی دانوستانەكان لە ئیسلام ئاباد.
وتویەتی، ئەگەر واشنتۆن و تاران بگەنە رێککەوتن، ئەوا سەرۆکی ئەمریکا بە راستەوخۆ یان بە شێوەی ئۆنلاین ئامادەی رێککەوتنەکە دەبێت
ماڵپەڕی “ئاكسیۆس”ی ئەمریكی لە زاری سێ سەرچاوەوە بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا بەرەو ئیسلام ئاباد بەڕێبکەوێت بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێرانيەكان، میدیای ئێرانیش دەڵێت “ئەگەر جەی دی ڤانس بێت ئەوا قالیبافیش بەشدار دەبێت و دەچێتە ئیسلام ئاباد”.
هەر چەندە تائێستا ئێران بە فەرمی بەشداریكردنی لە دانوستانەكە رانەگەیاندووە و مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەكانی دانابوو لە بەرامبەر بەشداریكردنی، بەڵام بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، شاندی ئێران بە سەرۆكایەتی محمەد باقر قالیباف بە شداری دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد دەكات.
پێشتریش کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی بڵاویکردەوە، خولی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ڕۆژی چوارشەممە 22ی نیسان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی ئەو میدیا ئەمریكیە شاندەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک کۆمار و شاندی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، سبەینێ چوارشەممە 22ی نیسان کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی نێوان ئێران وئەمریکا کۆتایی دێت و بەرپرسانی هەردوولاش بەجیا هەڕەشە لە یەکتر دەکەن، بەرپرسێکی ئەمریکی بە رووەیتەرزی راگەیاندووە، ترەمپ ئاگربەست درێژ ناکاتەوە و ئیسرائیلیش دەڵێت دوای ئاگربەست ئامادەی شەڕین، لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی ئێرانیش جەختدەکەنەوە ئەگەر دوژمن بەڵێنی شکاند، بەتەواوی ئامادەین وەڵامێکی بەهێزیان بدەینەوە.
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
13كاتژمێر لهمهوپێشدەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران
حوزهیران 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








