تاوەباران و تەرزە و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە

0
134

SNN

کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەبارانی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە، کەشناسێکیش دەڵێت: تەرزە و بارانی بەخوڕ کۆتایی نەهاتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، تاوە بارانی بەهاریی کورتخایەن ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارۆچکە و شارەدێکانی ئەو ناوچانە بگرێتەوە. بە تایبەت لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری بارانبارین زیاترە، هەروەها لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمانی ناوچەکە لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئەگەری گەواڵە بارانی بەهاری لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە، بەڵام دابارینەکە بە شێوەی ناڕێک دەبێت؛ بە جۆرێک ڕەنگە لە ناوچەیەک باران ببارێت و لە ناوچەیەکی تری نزیک لێی بێ باران بێت.

هاوکات، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناس دەڵێت: ڕاستەوخۆ لەڕێگای مانگە دەستکردەکانی سیستەمی کەشناسییەوە لەئێستادا بارسته هەورێکی زەبەلاحی چڕی باراناوی داخیل بەئاسمانی ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجە و ناوچەکانی باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای سلێمانی بووە لەکاتی چڕبوونەوەی هەورەکەڵەکەبووەکان ئەگەری تاوەبارانی بەلێزمەی بەهاری و هەورە بروسکە و تەرزەهەیە لەهەندێ شوێن .

لەلایەکی دیکەوە، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی هۆشدارییەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “بۆ دەشتی کەلار، ڕزگاری و نێوان دەشتی کەلار بەرەو دەربەندیخان؛ ئاگاداری ئەم تاوە بن، لە ئێستاوە تاوەکو یەک کاتژمێری داهاتوو، ئەگەری بارانی بەخوڕ و تەرزە هەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this