ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی
SNN
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، چوارچێوەى هەماهەنگیی شیعەکان، بۆ بڕیاردان لەسەر بەربژێرى سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە، شەوى ڕابردوو گفتوگۆ و پەیوەندى چڕ لەنێوان سەرکردەکانى چوارچێوەکە بەردەوامبوو بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەربژێرى سەرۆکوەزیران، کە ڕۆژى شەممە کۆتا وادەى دەستوورییە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکوەزیران.
لە نووسینگەى هومام حەموودى
بڕیارە ئەم ئێوارەیە، چوارچێوەى هەماهەنگی، لە نووسینگەى هومام حەموودى، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى کۆببێتەوە و بڕیار لە بەربژێرى سەرۆکوەزیران بدات.
وادە دەستوورییەکە کۆتایی دێت
لەگەڵ نزیکبوونەوەى کۆتایی وادەى دەستووری، گفتوگۆ و پەیوەندییەکان لەنێوان سەرکردەکانى چوارچێوەکە چڕبوونەتەوە، بەگوێرەى زانیارییەکانى ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت، شەوى ڕابردوو هەریەکە لە نوورى مالیکى و قەیس خەزعەلى و عەممار حەکیم و هومام حەموودى، لە پەیوەندیدابوون بۆ لابردنى ئاستەنگییەکانى بەردەم بەربژێرکردنى باسم بەدرى.
پێشنیازەکەى مالیکى جێبەجێ دەکەن؟
باسم بەدرى، سەرۆکى دەستەى لێپرسینەوە و دادپەروەرى، پشتیوانیی حەوت سەرکردەى لەکۆى 12 سەرکردەى چوارچێوەى هەماهەنگى بەدەستهێناوە، بەڵام تێپەڕاندنى بەربژێرى سەرۆکوەزیران پێویستى بە دەنگى دوو لەسەر سێیە کە هەشت دەنگە، لەکاتێک دا نوورى مالیکى پێشنیازى کردووە، بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکوەزیران لەناو چوارچێوەکە، لەکۆى 12 سەرکردە، 10 سەرکردە دەنگى پێبدەن.
خۆیان بۆ یەکلا ناکرێتەوە
ئەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى دواخستووە لە یەکلاکردنەوەى بڕیارى بەربژێرکردنى کەسایەتییەکى تەوافوقى چەند سەرکردەیەکى یەکلانەبووەوەن، کە هەندێکیان پشتیوانیی بەربژێرکردنى محەممەد شیاع سوودانى دەکەن.
نزیکبوونەوە لە بەربژێرکردنى کەسێک
بەگوێرەى زانیارییەکان، پەیوەندییەکانى شەوى ڕابردوو، چوارچێوەى هەماهەنگى نزیککردووەتەوە لە ڕێککەوتنى کۆتایی لەسەر بەربژێرى سەرۆکوەزیران، ئەگەر گۆڕانکارییەکى لەناکاو ڕوونەدات و پرسەکە بگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەى یەکەم.
ڕاسپاردنى گەورەترین فراکسیۆن
بەگوێرەى ماددەى 76 لە دەستوورى عێراق، سەرۆککۆمار لەڕۆژى هەڵبژاردنیەوە گەورەترین فراکسیۆنى ئەنجوومەنى نوێنەران ڕادەسپێرێت کابینەى نوێی حکومەت پێکبهێنن، ئەوەش لەکاتێکدایە، نزار ئامێدى لە ڕۆژى 11ـى نیسان وەک سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا و گەورەترین فراکسیۆنى پێکهێنراو لە هاوپەیمانێتى شیعەکانى ڕاسپارد بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیران و پێکهێنانى حکومەتى نوێ، بەمەش 25ـى ئەم مانگە، تاوەکو درەنگانى شەو لەبەردەم سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگیدایە بۆ یەکلاییکردنەوەى بەربژێرى سەرۆکوەزیران و ڕادەستکردنى ناوەکەى بە سەرۆککۆمار.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









