ئەمریکا هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کۆشکێکی ‘مەنسوور بارزانی’ دەدات؛ گومانی بەرتیل و سپیکردنەوەی پارەی لێدەکرێت

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN
وەزارەتی دادی ئەمریکا سکاڵایەکی یاسایی بۆ دەستبەسەرداگرتنی کۆشکێکی قەبە لە ناوچەی (بێڤەرلی هیڵز) تۆمار کرد؛ گومان دەکرێت کۆشکەکە بە پارەی بەرتیل و فێڵکردن لە سوپای ئەمریکا کڕدرابێت.
بەرتیل بۆ قۆرخکردنی سووتەمەنی
بەپێی سکاڵاکە، لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2020، کۆمپانیایەکی بەڵێندەری ئەمریکی بۆ گەیاندنی سووتەمەنی فڕۆکە بۆ سوپای وڵاتەکەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر، ڕێککەوتووە لەگەڵ “مەنسوور بارزانی”، بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و کوڕی مەسعود بارزانی سەرۆکی حیزبەکە. باس لەوە کراوە کە بۆ هەر لیترێک سووتەمەنی بڕی (0.25 دۆلار) وەک بەرتیل دراوە بە مەنسوور بارزانی، لە بەرامبەر ئەوەی ڕکابەرەکانی ئەو کۆمپانیایە دووربخاتەوە.
700 ملیۆن دۆلار و فێڵ لە سوپا
لەو ماوەیەدا کە شەڕی دژی داعش بەردەوام بووە، ئەو کۆمپانیایە بەهۆی ئەو ڕێککەوتنە گوماناوییەوە زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری لە ئاژانسی لۆجستیی بەرگریی ئەمریکا (DLA) وەرگرتووە. سکاڵاکە دەڵێت ئاژانسەکە ناچار کراوە بە نرخێکی زۆر گرانتر سووتەمەنی لەو کۆمپانیایە بکڕێت، چونکە ڕێگری لە کۆمپانیاکانی دیکە کراوە بچنە ناو فڕۆکەخانەی هەولێر.
کۆشکەکەی بێڤەرلی هیڵز
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، ئەو پارانەی وەک بەرتیل دراون بە مەنسوور بارزانی، گواستراونەتەوە بۆ هەژمارێکی دارایی بەناوی (NYJD Trust No.1) کە لە ڤێرجینیا بۆ “مەنسوور بارزانی” دامەزرێنراوە. لە ساڵی 2018دا، بڕی 30 ملیۆن دۆلار لەو پارەیە بۆ کڕینی کۆشکێکی شاهانە لە بێڤەرلی هیڵز و نۆژەنکردنەوەی بەکارهێنراوە، ئەمەش بەپێی یاساکانی ئەمریکا بە “سپیکردنەوەی پارە” ئەژمار دەکرێت.
دەزگا هەواڵگرییەکان لەسەر خەتن
ئەم دۆسیە گەورەیە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)، دەزگای لێکۆڵینەوەی تاوانکاریی بەرگری و بەشی باج (IRS) لێکۆڵینەوەی وردی تێدا کراوە. ئەرکی سەرەکیی وەزارەتی داد لەم کەیسەدا، بڕینی سەرچاوەی دارایی ئەو بەرپرسە گەندەڵانەیە کە سیستەمی دارایی ئەمریکا بۆ سپیکردنەوەی پارەکانیان بەکاردەهێنن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









