SNN-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت مەسرور لێی بەرپرسە، چونکە بە ناخێری سەرۆکی حکومەتە، ئەم سیناریۆ و درۆ بەتاڵانە کە بووەتە پیشەی ڕۆژانەی مەسرور و چواردەورەکەی نابێتە هۆی داپۆشینی فەزاحەت و سکانداڵی براکانی کە ئێستا لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و ملیۆنان دۆلاریان دەستیبەسەرگیراوە بەهۆی فێڵ و تەڵەکەبازی و بەرتیلخۆری بەرامبەر سوپای ئەمریکا، وەک هەمیشە بوونەتە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچەوانی کوردەوە”.
“میدیای دەستلەپشتدراو”
لە ڕوونکردنەوەکەی دژەتیرۆر لە سلێمانی دا هاتووە، “کۆمەڵێک میدیای دەستلەپشتدراوی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکرات بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک دەیانەوێت دەستە چەورەکەیان بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و یەكێتی نیشتیمانیی کوردستان بسڕن”.
“دیمەنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی”
دژەتیرۆر لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “دیمەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازیی بڵاوکراوەتەوە، کە گوایا ئەمانە ئەو چەکانەن لەلایەن ئەمریکاوە نێردراون بۆ ئێران و ئێستا لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستی بەسەرداگیراوە”.
“تەنها کەمێک شارەزایی سەربازی”
لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەی دژە تیرۆر لە سلێمانیدا باسی ئەوەشکراوە، “تەنها کەمێک شارەزایی سەربازیی پێویستە تا بزانرێت ئەو چەکانەی لەپشتی ئەو بارهەڵگرانە دەردەکەوێت ڕووسین و لەجۆری مووشەکی گرادن، کە ئەمریکی نین، تەنانەت گەر ئەمریکیش بن شتێکی ئاساییە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، کە هاوپەیمانێکی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە تیرۆر”.
“دەرزییەکیش دیار نەمێنێت مەسرور لێی بەرپرسە”
لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەی دژە تیرۆر لە سلێمانیدا جەخت لەوەکراوەتەوە، کە “پێویستە ئەوەش بوترێت نەک چەند بارێکی گەورەی چەک، بەڵکو دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت مەسرور لێی بەرپرسە، چونکە بە ناخێری سەرۆکی حکومەتە، ئەم سیناریۆ و درۆ بەتاڵانە کە بووەتە پیشەی ڕۆژانەی مەسرور و چواردەورەکەی نابێتە هۆی داپۆشینی فەزاحەت و سکانداڵی براکانی کە ئێستا لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و ملیۆنان دۆلاریان دەستیبەسەرگیراوە بەهۆی فێڵ و تەڵەکەبازی و بەرتیلخۆری بەرامبەر سوپای ئەمریکا، وەک هەمیشە بوونەتە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچەوانی کوردەوە”.
“لە خۆمان پاراستن و لە ئێوە درۆ و تەڵەکەبازی و هەڵهاتن”
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەی دژە تیرۆردا ئەوەشخراوەتەڕوو و دەڵێن، “لە کۆتایشدا هەمووان ئێمە دەناسن و ئێوەش دەناسن. لە خۆمان پاراستن و لە ئێوەش درۆ و تەڵەکەبازی و هەڵهاتن
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









