
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا کرد, لە دیدارەکەدا جەختی لە پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی “نیشتمانی و خزمەتگوزار” کردەوە کە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی هاووڵاتیان بێت.
هەوڵ بۆ ئاگربەست و ئارامیی ناوچەکە
لە دیدارێکدا کە لە “ماڵی مام” لە بەغدا بەڕێوەچوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی و گڵێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان کردەوە و ڕایانگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی بێت، تاوەکو سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێتەوە.
یەکێتی لایەنەکان لێک نزیک دەکاتەوە
تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی خستە ڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتی دەیەوێت ببێتە پردێک بۆ تێپەڕاندنی بنبەستە سیاسییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.
حکومەتی خزمەتگوزاریی نیشتمانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی دیدگای یەکێتی بۆ داهاتووی حکومڕانی لە عێراق ڕوون کردەوە و وتی: “ئامانجی ئێمە گەیشتنە بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی بەهێز، کە تەنها کار بۆ خزمەتکردنی خەڵک بکات و بە کردەیی ڕەنگدانەوەی خواست و ئارەزووەکانی هاووڵاتیان بێت”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









