نوێترین زانیاری لەبارەی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران، ئەگەر ئەمڕۆ دیاری نەكرێت قۆناغی دوایی چی دەبێت؟

عەلی حەمە سەعید-SNN
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ دوا وادەی یاساییە بۆ دیاریكردنی بەربژێری سەرۆك وەزیران كە دەبێت لەلایەن چوار چێوەی هەمانگییەوە دیاریبكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەر ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجام دەدەن.
سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا ق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو وادە دەستورییەی كە لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بۆ دیاركردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاریكراوە ئەمڕۆ كۆتایی دێت، بەڵام هەر ئەمڕۆ تا كاتژمێر 12ی ئەمشەو كات لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە بتوانن كاندیدێك دیاری بكەن، بۆ ئەومەبەستەش ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوەیان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی نەیانتوانی بگەنە ڕێككەوتن لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، ئەوا دوو ڕێگا لەبەردەستدان، یەكەم ئەوەیە كە دەبێت لەڕێگەی پەرلەمانەوە واژۆی 129 پەرلەمانتار كۆبكرێتەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان و دروستكردنی فشار بۆ دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران، بەڵام ئێستا پەرلەمان لە پشووی یاسایی خۆیدایە و مەحالچە ئەو كارە بكرێت، ڕێگای دووەمیش ئەوەیە كە سەرۆكی كۆمار نوسراوێك ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی بكات، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە لەڕووی یاساییەوە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا بەربژێرە سەركییەكانی چوار چێوەی هەماهەنگی بریتین لە هەریەكە لە ( باسم بەدری، نوری مالیكی و محەمەد شیاع سودانی) بەڵام دەكرێت ئەمڕۆ ناوی نوێ بهێندرێتە ناو كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، دواجاریش بڕیار لای چوارچێوەی هەماهەنگییە، ئێمەش وەك یەكێتی ڕێز لە هەر بڕیارێك دەگرین كە لەلایەن ئەوانەوە دەربچێت بۆ دیاركردنی كەسێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









