
SNN-
ماڵپەری “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرانی وڵاتی پاکستانەوە پێشنیازێکی نوێی پێشکەش بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، کە ئامانج لێی گەیشتنە بە ڕێککەوتنێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە شەڕ.
دواخستنی دۆسیەی ئەتۆمی
تاران داوای کردووە دانوستانە ئەتۆمییەکان دوابخرێن بۆ دوای کردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران.
کۆتاییهێنان بە شەڕ
پێشنیازەکە داوای ئاگربەستێکی درێژخایەن یان ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکات.
تێپەڕاندنی ناکۆکی ناوخۆیی
سەرچاوە ئەمریکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم هەنگاوەی تاران بۆ تێپەڕاندنی ئەو ناکۆکیانەیە کە لە نێوان سەرکردەکانی ئێراندا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دروست بووە.
کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی
بەپێی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی سەبارەت بە ئێران ئەنجام بدات. چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی ناوەڕۆکی پێشنیازەکەی ئێران و هەنگاوەکانی داهاتووی شەڕ بکرێت.
هەرچەندە نێوەندگیرە پاکستانییەکان پێشنیازەکەیان گەیاندووەتە کۆشکی سپی، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە واشنتن ئامادەیە بەو مەرجانە بچێتە ناو دانوستانەوە یان نا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









