هاوپەیمانی نەسر: عەبادی لە لیستی کاندیدە سەرەکییەکانە بۆ سەرۆکوەزیران

چوارچێوەی هەماهەنگی
SNN-
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلادەکرێتەوە.
عەقیل ردەینی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلابکرێتەوە، ئەوەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ ڕاسپاردنی کەسی دیاریکراو و دەستپێکردنی قۆناغی پێکهێنانی حکومەت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەنگاوێکی گرنگیان بڕیوە.
لە لایەکی ترەوە، ردەینی بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاند، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، لە ناو ئەو لیستە کورتکراوەیەدایە کە بۆ کاندیدەکانی سەرۆک وەزیران دیاریکراون.
هاوکات سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرایکردووە، کە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانە سیاسییەکانی، کاندیدکردنی (حەمید شەتری) سەرۆکی دەزگای هەواڵگرییان وەک کاندیدی سازان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەتکردووەتەوە.
لای خۆشییەوە، سروە محەمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ SNN وتی: کۆبوونەوەی بەردەوام هەیە لە نێوان لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنەکان لە یەکتێگەیشتن نزیکبوونەتەوە؛ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاندیدی سەرۆکوەزیران دەستنیشان دەکرێت و ناوەکەی دەنێردرێت بۆ سەرۆکایەتی کۆمار.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









