
یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN-
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە 27-4-2026
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکەی کەم کەم لە زۆربەی ناوچەکاندا هەیە، بەڵام بۆ کاتەکانی شەو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە. پلەکانی گەرما لە ناوچە بەرزەکان بە 2 بۆ 4 پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.
کەشی پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە 28-4-2026
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە هەندێک کاتدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. پێشبینی تاوەبارانی لابەلا دەکرێت کە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەبێت، هاوکات لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی بارانبارین بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە 1 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.
پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن: هەولێر 24، سلێمانی 20، دهۆک 22، کەرکووک 25، هەڵەبجە 21، سۆران 20، پیرمام 21، زاخۆ 21 و حاجی ئۆمەران 14 پلەی سیلیزی. بۆ سبەی سێشەممەش پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن: هەولێر 25، سلێمانی 18، دهۆک 21، هەڵەبجە 20، گەرمیان 24، پیرمام 21، سۆران 20 و حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی.
خێرایی با و مەودای بینین
خێرایی با لە هەردوو ڕۆژەکەدا لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی گۆڕاو دەبێت. مەودای بینین لە کاتی ئاسایی لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردایە، بەڵام لە کات و شوێنی داباریندا مەوداکە بۆ 5 بۆ 7 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە
لای خۆشییەوە ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە لە سبەی سێشەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانی بەخوڕ و تەرزە و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و چالاکبوونی با
کاریگەریی ئەم ناجێگیرییە تا ئێوارەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان کە ئەگەری دروستبوونی لافاو و بارانی زۆر هەیە.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









