تاوەکو یەكلایكردنەوەی كاندیدێكی هاوبەش، كۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەمانگی ڕاگیران

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی دەبوو تا كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەمانگی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی دیاریبكردایە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەناو چوارچێوەی هەمانگی نەتواندرا ئەو كارە بكرێت، هاوكات چوارچێوەی هەمانگیش كۆبوونەوەكانیان ڕاگرتووە تا ئەوكاتەی لەسەر كاندیدێكی هاوبەش ڕێكدەكەون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی بەردەوامی ناكۆكی لەنێوان پێكهاتەكانی چوارچێوەی هەمانگی ئەو وادە یاسایی و دەستورییەی لەبەردەمیاندا بوو نەیانتوانی پرسی دیاریكردنی كاندیدێكی هاوبەش یەكلایی بكەنەوە، بۆیە هەر 12 ئەندامەكەی چوارچیوەی هەمانگی بڕیاریانداوە كە كۆبوونەوەكانیان ڕابگرن تا ئەو كاتەی سەرجەمیان لەسەر كاندیدێكی هاوبەش دەگەنە ڕێككەوتن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا جگە لە كێشەی یەكلانەكردنەوەی كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران كە لەناو چوارچێوەی هەمانگی هەیە، كێشەیەكی دیكەش سەریهەڵداوە ئەوەیش ئالیەتی یەكلاكردنەوەی كەسێكە بۆ سەرۆكوەزیران، بەنمونە ئایا لەكۆی 12 ئەندامەكە دەبێت هەشت دەنگ بەدەست بهێنێت یاخود دەبێت بە زۆرینە بێت، بۆیە هێشتا لەسەر ئەوەش یەكلایی نەبوونەتەوە.
سەرچاوەكەی SNNئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو ناكۆكییەی كە لە نێوان نوری مالیكی و محەمەد شیاع سودانی دروستبووە، بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێت نە مالیكی ، نە سودانی، نە باسم بەدریش بتوانن ببنە كاندیدی هاوبەش، بۆیە دیار نییە ئاخۆ چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی دیاركردنی كاندیدێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ بەرەو كوێ دەبات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









