
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
بە وتەی کەشناسێکی کورد، لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی تاوەباران و هەورە بروسکە لە چەند ناوچەیەک، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ناوچەکانمان ئاسمانی هەرێم بە زۆری نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە بۆ نیوەرۆ ئەگەری دروستبوونی ناجێگیریەک لەبەرگەهەوادا دەبێت و تاوە باران و چالاکبوونی هەورە بروسکە لە زۆرێکی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرین و هەندێ لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە دەبێت.
باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی چوار تا پێنج پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە، رێژەی بارانەکە بەجیاوازی شوێنەکان لەنێوان یەک ملیمەتر تا زۆرترین رێژە 15 ملیمەتر دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە هەوایە لەسبەینێوە تا کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما لەناوچەکانمان بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە بەخۆیەوە نابینێت و کەش لە رۆژدا فێنک و لەشەواندا کەمێک سارد دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









