
SNN
ماڵپەڕی تانکەر تراکەرز بۆ چاودێری جووڵەی کەشتییەکان رایگەیاند، کە وڵاتی کوەیت لە مانگی نیسانی رابردوودا هیچ بڕە نەوتێکی خاوی هەناردە نەکردووە، ئەمەش وەک یەکەمین روداوی لەو شێوەیە لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی کەنداوی ساڵی 1991 هەژمار دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئایار، ماڵپەڕی تانکەر تراکەرز لە “ئێکس” بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی مانگی نیسانی 2026 دا، کوەیت بۆ یەکەمجار لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی کەنداو، سفر بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە وڵاتانی کوەیت، قەتەر، بەحرەین و عیراق بە گەورەترین زیانلێکەوتووی داخستنی گەرووی هورمز دادەنرێن، چونکە ئەم وڵاتانە کەمترین رێگەی بەدیلیان لەبەردەستە بۆ گەیاندنی بەرهەمە نەوتییەکانیان بۆ بازاڕەکانی جیهان بەبێ تێپەڕبوون بەو گەرووەدا.
شرۆڤەکارانی بانکی “گۆڵدمن ساکس”ی ئەمریکی پێشبینی دەکەن کە وڵاتانی سعودیە و عومان سودمەندی سەرەکی بن لە داخستنی گەرووەکە، لەکاتێکدا وڵاتانی وەک ئیماراتیش رووبەڕووی زیان دەبنەوە.
ئەو جەنگەی لە 28ی شوباتی 2026لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکرد، بووەتە هۆی پەککەوتنی نیمچە تەواوی هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، ئەمەش کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر دابینکردنی نەوت لەسەر ئاستی جیهان هەبووە و نرخی وزەی بەرزکردووەتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم قەیرانەدا، دامەزراوەی پەترۆڵی کوەیت رایگەیاند کە تەندەری بۆ 15 پرۆژە بە بەهای 190 ملیۆن دیناری کوێتی راگەیاندووە، ئەمەش لە نێوان کێبڕکێیەکی بەهێزی کۆمپانیا جیهانییەکاندا دێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









