
مووچە
SNN-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، وردبینی لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارەکە ڕەوانە بکرێت.
وردبینی تەواو بووە و گرفت نەماوە
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، وردبینی لیستی مووچەی مانگی 4 بە تەواوی کۆتایی هاتووە و هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم ناردنیدا نەماوە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
80 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی دەنێردرێت
بڕیارە نزیکەی 80 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی مانگی 4 ڕەوانەی بەغدا بکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدایە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمیش جەختی کردەوە کە داهاتەکە کۆکراوەتەوە و ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
تەیف سامی واژۆی خەرجکردنی پارەکە دەکات
بەپێی زانیارییەکان، دوای گەیشتنی داهاتە نانەوتییەکان، پرۆسەی پێداچوونەوەی کۆتایی تەنها یەک رۆژ دەخایەنێت و پاشان تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بڕیاری خەرجکردنی مووچەکە واژۆ دەکات.
لەگەڵ گەیشتنی تەموێلەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی، لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت و لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا تەواوی مووچە دابەش دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








