
SNN-
شانزە ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوان سەردەشت عوسمان لە شاری هەولێر تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستاش بکوژانی ڕاستەقینەی دەستگیرنەکراون، کەسوکارەکەشی جەخت لە بەردەوامیی دۆسیەکە دەکەنەوە.
یادکردنەوەی شانزەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان
ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندی گردعازەبان و لەسەر مەزاری سەردەشت عوسمان، مەراسیمی شانزەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەوانە بەڕێوەدەچێت. ئەم یادکردنەوەیە لەکاتێکدایە کە هێشتا کەسوکارەکەی چاوەڕێی دادپەروەری دەکەن.
هەڵوێستی کەسوکاری سەردەشت عوسمان لەسەر دۆسیەکە
بەشدار عوسمان، برای سەردەشت عوسمان ڕایگەیاند، دۆسیەی تیرۆرکردنی براکەی دانەخراوە و بە کراوەیی ماوەتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم دۆسیەیە بە “سیناریۆی ڕیسوا” کۆتایی نایەت و پێداگری دەکەن لەسەر دادگاییکردنی بکوژانی ڕاستەقینە و ئەو کەسانەی فەرمانی تیرۆرکردنەکەیان دەرکردووە. هەروەها جەختی کردەوە کە سزای یاسایی بکوژان دەبێت لە دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەندا بێت، نەک لەژێر سێبەری دەسەڵاتی حیزبی و بنەماڵەییدا، چونکە دادگایینەکردنی بکوژان بە واتای بەردەوامیی تیرۆر دێت.
ژیانی پیشەیی و نووسینەکانی سەردەشت عوسمان
سەردەشت عوسمان لە ساڵی 1987 لە گەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێر لەدایکبووە. لە ساڵی 2004ـەوە دەستی بە کاری نووسین و ڕاگەیاندن کردووە و لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی هەرێمی کوردستان وتارەکانی بڵاوکردووەتەوە. ناوەڕۆکی نووسینەکانی زیاتر ڕەخنەگرتن بوون لە سیستەمی حوکمڕانی، گەندەڵی و نادادپەروەرییە کۆمەڵایەتییەکان، کە بەهۆیانەوە چەندین جار هەڕەشەی لێکرابوو.
وردەکاری ڕفاندن و تیرۆرکردنی لە هەولێر
لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 04/05/2010، سەردەشت عوسمان لەبەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر، لە کاتی چوونی بۆ دەوام لەلایەن هێزێکی پلان بۆ داڕێژراو و لەبەرچاوی خەڵک و پۆلیس ڕفێندرا. دوای 2 ڕۆژ، تەرمەکەی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە لە کاتێکدا شوێنەواری ئەشکەنجەیەکی زۆری پێوەبووە و گولـلەیەک نراوە بە دەمیەوە، کە کەسوکارەکەی وەک هێمایەک بۆ بێدەنگکردنی ناوەزەندی دەکەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









