
مووچە بودجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایدەكات كە سبەی یان دوو سبەی بڕی زیاتر لە 50 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی بۆ مانگی نیسان ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، هاوكات لە هەفتەی داهاتووشەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، شاندی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق یەكلایی كردووەتەوە كە بۆ مانگی چواریش هەرێم لە توانایدا نابێت 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوولا رازی بوون لەسەر ئەوەی كە بۆ مانگەی چوار بڕی زیاتر لە 50 ملیار دینار ڕەوانە بكرێت كە لە نێوان 55 بۆ 60 ملیار دینارە، هاوكات سبەی سێ شەممە ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژماری تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئەگەریش سبەی نەتواندرا ئەو كارە بكرێت بە دڵنیایی ڕۆژی چوار شەممە پارەكە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
بەپرسەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ناردنی پارە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بۆیە بەدڵنیاییەوە دابەشكردنی مووچەش هەر لە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات كە پێدەچێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تا كۆتایی هەفتە دابەشكردنی مووچە كۆتایی پێبێت
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









