
تمەنی ئێرانی
SNN-
بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد و لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا 15%ـی بەهاکەی لەدەستداوە.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی تاران و سلێمانی
لە نێو بازاڕەکانی تاراندا، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 19 ملیۆن تمەن و لە هەندێک مامەڵەدا بە 19 ملیۆن و 100 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕی پێوەکراوە. بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی “بۆنباست”، نرخەکە گەیشتووەتە 18,998,000 تمەن. هاوکات لە بازاڕی دراوی سلێمانی، 100 دۆلار بە حەواڵە بە 18 ملیۆن و 500 هەزار تمەن و بە کاش بە 15 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆشدارییەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، فشارە ئابوورییەکان دەتوانن زیان بە نزیکەی 170 ملیۆن دۆلار لە ئێران بدەن لە تەنیا یەک ڕۆژدا. ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم دۆخە تاران ناچار دەکات بەرەو دانوستان هەنگاو بنێت.
کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت و پڕبوونی کۆگاکان
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ، ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران کەمی کردووە و کۆگاکانی نەوتی ئەو وڵاتە لە پڕبوون نزیکبوونەتەوە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە تانکەرێکی زۆری نەوت بە خاڵی لە دەوروبەری دوورگەی خارگ ماونەتەوە، ئەمەش نیشانەی کەمبوونەوەی فرۆشی نەوتە.
حەمید حوسێنی: دەتوانین لە ڕێگەی وشکانییەوە نەوت هەناردە بکەینحەمید حوسێنی، گوتەبێژی کۆمەڵەی هەناردەکارانی نەوت و گاز و پترۆکیمیایی ئێران ڕایگەیاندووە، کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان کارناکاتە سەر بیرە نەوتییەکان، چونکە ئەندازیارانی وڵاتەکەی ئەزموونیان هەیە. دەشڵێت، ئێران دەتوانێت لە ڕێگەی وشکانییەوە 250 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ تورکیا، پاکستان، ئەفغانستان و ئۆزباکستان هەناردە بکات، هەرچەندە توانای هەناردەی وشکانی سنووردارە.
داهاتی نەوت و ڕێژەی هەڵاوسان
داهاتی نەوتی ئێران لە ساڵی 2025دا نزیکەی 46 ملیار دۆلار بووە، بەڵام لەمساڵدا ئەو داهاتە بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە. ئەم کەمبوونەوەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و زیاتر دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر دراوە بیانییەکان دروستکردووە
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









