کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

0
148
دیمه‌نێكى خۆڵبارین له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN-

بەهۆی گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان نزم دەبنەوە و لە بەشێک لە شارەکان تۆز و خۆڵ و نمەباران دەستپێدەکات.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و ئەگەری نمەباران

ئەمڕۆ دووشەممە 4-5-2026، ئاسمانی هەرێم بەگشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو. ئەگەری نمەباران تاوەکو کاتەکانی ئێوارە هەیە کە هەندێک جار بۆ تاوەباران و هەورەبروسکەی کورتخایەن دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 3 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە.

بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە سلێمانی و گەرمیان

بۆ کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ، پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەکرێت، کە زیاتر لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان) کاریگەری دەبێت، بەڵام ئاستی کاریگەرییەکەی بە لاوازی دەمێنێتەوە. مەودای بینین لەو ناوچانەی تۆز و خۆڵیان تێدایە بۆ 3 بۆ 5 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە و لە هەندێک شوێنیش بۆ کەمتر لە 1 کیلۆمەتر دادەبەزێت.

دۆخی کەشوهەوای سبەی سێشەممە

سبەی 5-5-2026، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت. لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی و گەرمیان ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێکی دیکە نزم دەبنەوە و بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی دیکە دادەبەزن. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (ئەمڕۆ – سبەی):
هەولێر: 27 – 26
سلێمانی: 25 – 25
دهۆک: 26 – 24
هەڵەبجە: 28 – 25
گەرمیان: 30 – 28
چەمچەماڵ: 29 – 28
پیرمام: 22 – 21
سۆران: 22 – 21
زاخۆ: 25 – 25
حاجی ئۆمەران: 17 – 16

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this