
هەڵەبجە
SNN-
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات،لەگەڵ ئەوەی چەندین جار بە نوسراوی فەرمی داوای دامەزراندنی كارمەندمان كردووە كە پێویستییەكی هەنوكەییە بۆ كردنەوەی هۆڵێكی چاودێریی چڕیان بە هەموو پێداویستییەكانییەوە هەیە، بەڵام داواكارییكەمان ڕەتكراوەتەوە بە بیانووی نەبوونی دامەزراندنەوە، دەرچوویەكی بەشە پزیشككییەكانیش دەڵێت” دامەزراندن بۆ ئێمە حەرامە و بۆ ئەوان حەڵاڵە”.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند، لە مانگی یەكی ئەمساڵدا داوای دامەزراندنی چەند كارمەندێكمان لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ كردنەوەی هۆڵی چاودێریی چڕ، بەڵام بە بیانووی ڕاگرتنی دامەزراندنەوە داواكارییەكەمان ڕاگیراوە، لەكاتێكدا دوای داواكارییەكەی ئێمە23 پەرستار بۆ دهۆك دادەمەزرێندراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆڵی چاودێریی چڕ لە هەڵەبجە هەموو پێداویستییە پزیشكییەكانی تێدایە، بەڵام كارمەندی نییە، پێویستمان بە 30 كارمەندە بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی هەڵەبجە بۆ چاودێریی چڕ نەچنە شارەكانی دیكە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە وەڵامی داواكارییەكانمان نادرێتەوە.
گەشبین عەلی، یەكیك لە دەرچووانی بەشی پەرستاری زانكۆی سلێمانی كە دانیشتووی هەڵەبجەیە بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەرێمێكدا دەژین كە سەرۆكی حكومەتەكەی تەنانەت جیاوازی دەكات لە نێوان شارەكاندا لەكاتێكدا هەر بە بڕیاری خۆیان دامەزراندیان بۆ ئیمە حەرامكردووە بەڵام بۆخۆیان حەڵاڵە و هەركات بیانەوێت دەرچووانی زانكۆكان دادەمەزرێنن، كە ئەمەش ئەو پەڕی بێمتمانەیی دروستدەكات لەنێوان حكومەت و هاووڵاتیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









