
دیمهنێكى خۆڵبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، خۆڵبارین ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت لە دوای نیوەڕۆ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە هەورە بروسکە دەبێت، کەشناسێکیش دەڵێت “کەشی هەینی بۆ گەشت و سەیران گونجاوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایار، کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، کەشی ئەمڕۆ بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی بارستە هەوایەکی فێنک تێکەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوە بەهۆی بوونی ئەم بارستە تۆزوخۆڵە لە چینەکانی سەرەوەی ئاسمان کەمتر هەست بە روونی کەش دەکرێت واتە ((نا روونی ستوونی ئاسمان زیاترە بەراورد بە ئاسۆی ئاسمان)) خێرای با زیاد دەکات لە هەندێک کات بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
ئاماژە بەوەدەکات، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ هەندێک ناوچەش نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ چوارشەممە جەختدەکاتەوە، ئاسمان بۆ سبەینێ بە گشتی نیمچە هەورە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک.
روونیکردووەتەوە، ئەو بارستە هەوایە فێنکەی لە درەنگانی شەوی یەکشەممە کە رووی لە ناوچەکەمان کرد جیاوازی دروست کردووە لە ئاست و درێژبوونەوەی ڕێڕەوی نزمە پاڵەپەستۆکان یەکیان لە تورکیاوە سەرچاوەی گرتووە ئەوی تریان لە باکووری ئەفریقاوە درێژبووەتەوە بۆ سەر بەشێک لە نیمچە دوورگەی عەرەبی پاشان درێژبوەتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بۆیە پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە.
هاوکات، پشتیوان پێنجوێنی کەشناسیش بۆ کەشی هەینی ئاشکرایدەکات، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینی 8ی ئایار ئاسمان ساماڵ بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، کەشوهەوا تەواو سەقامگیر دەبێت و باران نابارێت، ئاسمان پاک و شین دەبێت و خۆڵ نابارێت، کەشەکە تەواو گونجاوە بۆ گەشت و سەیران کردن، دەڵێت: تا ڕادەیەکیش گەرمای نیمچە بێزارکەر دەبێت زیاتر لە ناوچەکانی هەولێر و گەرمیان و کەرکوک.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









