بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی: ئەوەی بەلای یەكێتییەوە لە پێشە چارەسەركردنی كێشەكانی هاووڵاتیانە پێش وەرگرتنی پلەو پۆست

سروە محەمەد
عەلی حەمە سەعید-SNN
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كە سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكانی عێراق لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، هێندەی پەیوەندی بەچارەسەركردنی كێشەكانی هاووڵاتیانەوە هەبووە هێندە پەیوەندی بە وەرگرتنی پلەو پۆست نەبووە بۆ یەكێتی.
سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا قبە SNNی ڕاگەیاند: گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوموەتی عێراق بەسەرۆكایەتی عەلی زەیدی بەرەو كۆتایی دەچن، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لە بەغدایە و لەگەڵ هێزوو لایەونە سیاسیەكان كۆبوونەوەی چڕی دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ هێزوو لایەنە سیاسییەكان جەخت لەسەر دەكاتەوە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە وە كێشەی مووچە و بودجە و بابەتی مادەی 140 پرۆژە یاسای نەوت و غاز، پرۆژە یاساكانی تایبەت بەماف و ئیمتیازاتەكانی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و دەیان بابەتی دیمەی هاوشێوە كە لەبەرژەوەندی هاوولاتیانی هەرێمی كوردستانن.
بڕیاردەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكانی یەكێتی و خودی سەرۆك بافڵ بەو ئاراستەیەن كە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان بخرێتە پێش بەرژەوەندی حزبی و كەسییەوە، چونكە دواجار ئێمە بەڵێنمان بە دەنگدەرانی خۆمان داوە كە ببینە نوێنەرێكی ڕاستەقیەنی ئەوان كە لە پێناو مافەكانیان لە بەغدا بجەنگین، ئێستاش خاوەنی ئەو بەڵێنانەی خۆمانین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









