لە سنوری بادینان پارتی بارەگاکانی كردووەتە دادگا و بەڵێننامە بە گوندنشینان پڕدەكاتەوە نەگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی تاڕاددەیەكی زۆر بارودۆخی ئەمنی سنورەكە ئارامە و ئەگەری پێكدانانی چەكداری نەماوە و پرۆسەی ئاشتی قۆناغی زۆر باشی بڕیوە، بەڵام پارتی ڕێگرە لە گەڕانەوەی گوندنشینانی سنوری بادینان بۆسەر زێدی خۆیان، هەر گوندنشینێكیش بەنیازی گەڕانەوە بێت بانگهێشی بارەگاكانی پارتی دەكرێت و بەڵێننامەی پێپڕدەكرێتەوە نەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی زانیاری و بەدواداچوونەكانی SNNپارتی دیموكراتی كوردستان لە سنوری بادینان بە تایبەت گوندنشینانی سنوری شیلادزێ و ئامێدی و بەری گارە و چەند ناوچەیەكی دیكە، ڕێگرە لەوەی كە گوندنشینان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان كە بۆماوەیەكی زۆرە گوندەكانیان جێهێشتووە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە بۆ ناوچەكە، هاوكات بەر لە چەند ڕۆژێك ژمارەیەك لە گوندنشینان ئامادەكارییان كردووە بۆ گەڕانەوە بەڵام پارتی ئاگاداری كردوونەتەوە كە كارێكی وا نەكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەیەك لەو گوندنشینانە سوربوون لەسەر گەڕانەوەیان بۆ گوندەكانیان، بەڵام پارتی لەڕێگەی هێزە وە فشاری لەسەر دروستكردوون و دواجار ئەو گوندنشینانەی بانگهێشتی بارەگاکانی پارتی كردووە بۆ ئەوەی لەوێ بەڵێننامە پڕبكەنەوە كە نابێت بیر لەگەڕانەوە بكەنەوە بۆ گوندەكانیان، لەكاتێكدا پڕكردنەوەی بەڵێننامە لە دادگاكان دەكرێت بەڵام پارتی بارەگاكانی لە بری داگاكان بەكار دێنێت و هیچ واتایەكی بۆ دادگاكان نەهێشتووەتەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، ئەو كارەی توركیا لەسەر داواكاری توركیایە و سەرەڕای ڕێگری لە گەڕانەوەی گوندنشینانیش لەهەمان كاتدا پارتی هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ سوپای توركیا هەیە بۆ دروستكردنی بنكە و بارەگای سەربازی نوێ لە سنورەكە سەڕەرای ئەوەی كە گوندنشینان زۆر نیگەرانن لەوكارەی پارتی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









