پارتی بە نیازە بوو تەكلیفی لێبكرێت بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا، بەڵام بەناچاری گەڕانەوە و كەسیش فەرمووی لێنەكردن

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
عەلی حەمە سەعید-SNN
سەرەڕای ئەوەی كە پارتی بەهۆی سەركەوتنەكانی یەكێتی لە بەغدا تەواو نیگەران بووە و حزب و لایەنەسیاسیەكانی بەغدای لە خۆی كردووە، بەڵام بەناچاری بڕیاریدا بە گەڕانەوە بۆ بەغدا، لەكاتێكدا چاوەڕێی ئەوەبوون تەكلیفیان لێبكرێت.
ئازاد محەمەد، چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی زۆر ناشیرن بوو لەو هەڵوێستەی پارتی لە كشانەوەیان لە بەغدا هۆكاری ئەوە بووكە كاندیدەكەی یەكێتی سەركەوتنی بەدەستهێنا و بووە جێگای ڕەزامەندی هێزوو لایەنە عێراقییەكان، لەوەش ناشیرنتر ئەوەبوو كە پارتی بەئاشكرا وتی بەهۆی سەركەوتانی كوردێكەوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لە بەغدا دەكشێینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ هەرێم پارتی چاوەڕێی ئەوەیان دەكرد كە هێزە عێراقییەكان تەكلیف لەپارتی بكەن و داوای لیبكەن كە بگەڕێنەوە بۆ بەغدا، بەڵام نەك ئەوە ڕووی نەدا بەڵكوو زۆرێك لە هێزە عێراقییەكانیش خۆش حاڵە نەبوون بە گەڕانەوەیان و ئەگەر پێشتریش كەمێك ڕێز لێگراوو بووبن ئەوا ئیستا بەهۆی ئەو هەڵویستەیانەوە ئەو ڕیزەشیان نەما.
ئەو چاودیرە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەند پارتی بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە ئەوان پۆست و پلە بەلایانەوە گرنگ نییە، بەڵام ئەمجارەش سەلماندیان كە پێچەوانەی قسەكانیان ڕەفتار دەكەن، چونكە گەڕانەوەیان بۆ بەغدا تەنها لە پێناو وەرگرتنی پلەو پۆستدا بوو نەك بۆ بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و مووچەخۆران.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









