
SNN –
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، لە هەنگاوێکی فەرمیدا کارنامەی کابینە نوێیەکەی ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد. کارنامەکە کە لە 13 لاپەڕە و 14 بەند پێکهاتووە، ستراتیژی حکومەت بۆ قۆناغی داهاتوو لە بوارەکانی ئەمنی، سیاسی، ئابووری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ڕوون دەکاتەوە.
دۆسیەی ئەمنی: چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت
یەکێک لە خاڵە هەرە جەوهەرییەکانی کارنامەکەی زەیدی، چەسپاندنی سەروەریی یاسایە لە ڕێگەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا. هاوکات، پلانەکە جەخت لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی حەشدی شەعبی و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان دەکاتەوە، ئەوەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیستمی چاودێریی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای سەربازیی هاوچەرخ.
سیاسەتی دەرەوە: عێراق لە ململانێکان دوور دەخرێتەوە
سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بەڵێنی داوە عێراق لە هەموو ململانێیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دوور بخاتەوە و پەیڕەوی سیاسەتی هاوسەنگی بکات. لە کارنامەکەدا هاتووە کە ڕێگە نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت، هەروەک چۆن ڕێگری لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی وڵات و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق دەگیرێت.
پەیوەندییەکان: چالاککردنی ڕێککەوتنی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریکا
لە بەشێکی دیکەی کارنامەکەدا، ئاماژە بە چالاککردنی “ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی” لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە. زەیدی ئامانجیەتی پێگەی پاسپۆرتی عێراقی لەسەر ئاستی جیهان بەهێز بکات و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ پەرە پێ بدات.
ئابووری: دامەزراندنی “سندوقی نەوەکان” و پاراستنی وەبەرهێنان
لە ڕووی ئابوورییەوە، پڕۆژەی دروستکردنی “سندوقی نەوەکان” وەک هەنگاوێک بۆ پارێزگاریکردن لە مافی نەوەکانی داهاتوو لە سامانی نەوتدا پێشنیار کراوە. هەروەها حکومەتی نوێ بەڵێنی دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ کۆمپانیا بیانییەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت دەدات، شانبەشانی فراوانکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی کانزاکان و سامانە سرووشتییەکاندا.
مافی مرۆڤ و ئازادییەکان
کارنامەکەی عەلی فالح زەیدی بایەخێکی تایبەتی بە چەسپاندنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئازادیی ڕادەربڕین داوە. بەپێی بەڵێنەکانی، ژینگەیەکی لەبار و پارێزراو بۆ کارکردنی میدیاکاران، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی دەڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی دوور لە فشارەکان کارەکانیان ئەنجام بدەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









