وەزارەتی نەوتی عێراق: ئەو تۆمەتانە رەتدكەینەوە ئاڕاستەی بریكاری وەزارەتی نەوت کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە ئاڕاستەی عەلی مەعارج بەهادلی، بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن کراوە.
وەزارەت وێڕای دووپاتکردنەوەی رێزی تەواوی خۆی بۆ رێکارە یاساییەکان و دەسەڵاتی دادوەری عێراق، جەخت لەسەر گرنگی شەفافیەت و لێپرسینەوە دەکاتەوە لە چارەسەرکردنی هەموو پرس و تۆمەتەکان لەسەر بنەمای بەڵگە و ڕاستییەکان، دوور لە هەر حسابات و لێکدانەوەیەکی دیکە.
وەزارەت ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هاوکاریکردن و ئەنجامدانی هەر بەدواداچوونێکی دادپەروەرانە رادەگەیەنێت، لە سۆنگەی باوەڕی بە رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری عێراق و دەستەی دەستپاکی و رێزگرتن لە دامەزراوە چاودێری و یاساییەکانی دەوڵەت.
وەزارەت جەختدەكاتەوە، کارەکانی هەناردەکردن و بەبازاڕکردنی نەوتی خاو، بارکردنی تانکەرەکان و رێکارە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردندا نین، ئەم بابەتانە لەلایەن دامەزراوە و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانەوە بەپێی رێکار و میکانیزمە پیادەكراوەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژە بەوە دەکات کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە میکانیزمەکانی هەناردەکردن و بەبازاڕکردنی روونکردووەتەوەو ئەو تۆمەتانەشی رەتكردەوە کە سەبارەت بەو پرسە پێشتر باسکراوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
34 خولهك لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
34 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
34 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









