
گەرما
SNN
بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەوری کەم. پێشبینیش دەکرێت لەم دوو ڕۆژەدا پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی پێشوووردە وردە بەرزبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، کەشوهەوا جێگیر دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆیە، کە لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی لە باکووری خۆرئاواوە دەبێت، مەودای بینینیش لە دۆخێکی ئاساییدایە و لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، کەمێک بەرزتر دەبن بەراورد بە دوێنێ، بەجۆرێک لە ناوچەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت کە 30 پلەی سیلیزییە و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچە دەبێت بە 15 پلە.
لە هەرێمی کوردستاندا پلەکانی گەرما مامناوەند دەبن؛ لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و چەمچەماڵ 25 پلە تۆمار دەکرێت، لە هەڵەبجە و زاخۆ 26 پلە، لە دهۆک 24 پلە، وە لە سۆران و پیرمامیش 22 پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە پێشبینییەکانی سبەینێ شەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، کەشوهەوا بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا. خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و دەبێتە مامناوەند (10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) هەر لە ئاراستەی باکووری خۆرئاواوە.
هەروەها پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و کەمێک گەرمتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ، بەشێوەیەک لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، چەمچەماڵ، زاخۆ و هەڵەبجە دەگاتە 26 پلەی سیلیزی. لە ناوچەی گەرمیان وەک خۆی لە 30 پلەدا دەمێنێتەوە، لە دهۆک دەگاتە 25 پلە، سۆران 23 پلە، پیرمام 22 پلە، و لە حاجی ئۆمەرانیش دەبێتە 16 پلەی سیلیزی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









