16 ڕۆژە شیروان شێروانی مانی لە خواردن گرتووە و پارتیش فشاری زیاتری لێدەكات بۆ شكاندنی مانگرتنەكەی

شێروان شێروانی
عەلی حەمە سەعید-
رۆژنامەنوسی زیندانیكراو شیروان شێروانی، ماوەی ١٥ ڕۆژە بەهۆی وەڵامنەدانەوەی داواكارییەكانییەوە لەلایەن بەرپرسانی پارتی مانی لە خواردن گرتووە، برایەكی شیروانیش دەڵێت، تەندرووستیی رۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات.
بەرزان شێروانی، برای رۆژنامەنوسی زیندانیكراو شیروان شێروانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: تەندرووستیی براکەم تاوەکو دێت بەرەو خراپی دەڕوات كە 16روژە لە مانگرتندایە و هاوكات هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ شیروان شێروانی نەماوە و بەرپرسانی زیندان كە لەلایەن پارتییەوە فەرمانیان پێدەكرێت ناهێڵن پەیوەندی پێوەبكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، شیروان شێروانی داوای كردوە، بە مەرج ئازاد بكرێت و هەفتانە لە ژێر چاودێری پۆلیسدا رێگەپێدانی گەڕانەوە بۆ ماڵی بۆ بكرێت، یاخود ئەگەر مافی ئازادبونی مەرجداری پێنادرێت بگوازرێتەوە بۆ زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی و لەوێ ماوەی سزاكەی تەواو بكات كە هەموو ئەمانە لەڕووی یاساییەوە ڕێگە پێدراون.
رۆژنامەنوس شیروان شێروانی لە 22 ی مانگی ڕابردووەوە كە هاوكات بوو لەگەڵ ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا، بەهۆی وەڵام نەدانەوە داواكارییەكانەوە لە زیندان دەستی بە مانگرتن كرد، لەوكاتەشەوە پارێزەرەكانی لە هەوڵی بەردەوامن بۆ ئەوەی چاویان پێی بكەوێت و دڵنیابین كە دۆخی چۆنە بەلام ڕێگەیان پێنادرێت.
شیروان شێروانی زیاتر لە پێنج ساڵە لە زینداندایە و رۆژی 22ی نیسانی 2026، لە یادی رۆژنامەگەری كوردیدا بڕیاریدا مان لە خواردن بگرێت و بەپێی وتەی پارێزەران و كەسوكاری “دۆخی تەندروستی شێروان باش نییە
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









