
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جارێکی دیکە هۆشدارییەکی توند ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستیان هێنا، واشنتۆن ستراتیژییەکی سەربازی و سیاسی جیاواز دەگرێتەبەر.
تڕەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “پێویستە تەواوی ڕێککەوتنەکان واژۆ بکرێن و کێشەکان یەکلایی ببنەوە، ئەگەر نا ئێمە بە ڕێگایەکی جیاوازدا دەڕۆین.” سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە ئەگەری گەڕانەوە بۆ پڕۆژەی «ئازادی» کرد، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەمجارە پڕۆژەکە پەرەی پێدراوە و ناوی ئازادی پڵەس دەبێت.
تڕەمپ وردەکاری زیاتری لەسەر سروشتی ئەو “شتی زیادانە” نەخستە ڕوو کە بۆ پڕۆژەکە زیاد کراون، بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەمە ئاماژەیە بۆ زیادکردنی فشارە سەربازییەکان و ئەگەری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێی بەرگری لە ململانێکاندا.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









