
SNN –
بەپێی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە ژێر کاریگەری بارستە هەوایەکی گەرم و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، هاوکات هۆشداریش لە دروستبوونی هەورە بروسکەی وشک دەدرێت.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت: لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆ و چالاکبوونی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، لە سبەی یەکشەممە (10ی ئایار) پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە. لە ڕۆژی دووشەممەوە کاریگەری ئەو بارستە هەوا گەرمە زیاتر دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی دەچێتە سەروو 30 پلەی سەدی.
لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە 40 پلەی سەدی و کەشێکی گەرمی هاوینەیی ناوچەکە دەگرێتەوە.
هەورە بروسکەی وشک و مەترسی ئاگرکەوتنەوە
پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە (12و 13ی ئایار)، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ چینە بەرزەکانی بەرگەهەوا، دۆخێکی ناجێگیری کەشوهەوا دروست ببێت. ئەمەش دەبێتە هۆی چالاکبوونی هەورە بروسکەی وشک (بەبێ باران یان بە نمە بارانێکی کەمەوە).
ئاراس جەبار هۆشداریش دەدات کە ئەم هەورە بروسکانە لەم کاتەدا مەترسیدارن، چونکە بەرکەوتنیان بەو ناوچانەی گژوگیایان زەرد بووە، ئەگەری کەوتنەوەی ئاگرکەوتنەوەی لێ دەکەوێتەوە.
بەردەوامی شەپۆلەکە
کاریگەری ئەم بارستە هەوا گەرمە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









