میدیایەکی ئەمریکی: بەهۆی دەرنەکەوتنی گومان لە تەندروستیی موجتەبا خامنەیی دەکرێت

0
73

SNN

ژمارەیەک سەرچاوەی هەواڵگریی ئەمریکا لەسەر ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێن، موجتەبا خامنەیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی ڕۆڵێکی دیاری هەیە لە دیاری کردنی ستراتیجی جەنگ، هێشتا برینەکانیشی چاکنەبوونەتەوە.

موجتەبا خامنەئی ڕۆڵی هەیە لە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران

سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە هێشتا دیار نییە بەدیاری کراوی کێ ئێران بەڕێوەدەبات بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە ڕۆڵی هەیە لە چۆنییەتی ئاڕاستەکردنی ئێران لە دانوستانەکانییان لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ.

گومان لە بارەی تەندروستی ڕێبەری نوێی ئێرانەوە

هەر لە سەرەتای جەنگەکە دوای ئەوەی هێرش کرایە سەر عەلی خامنەیی و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای ئێران کوژران، موجتەبا خامنەیی دەرنەکەوتووە، ئەمەش گومانی لەبارەی تەندرووستی ڕێبەری ئێرانەوە درووستکردووە.

هیچ ئامێرێکی ئەلکترۆنی بەکار ناهێنێت

لەپاش کوژرانی باوکی، موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دیاریکرا، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هەواڵگری ئەمریکا نەیتوانییەوە هیچ زانیارییەکی لەسەر شوێنەکەی دەستبکەوێت، سەرچاوەکانی پەیوەست بە هەوڵگری ئەمریکا دەڵێن، خامنەیی هیچ ئامێرێکی ئەلکترۆنی بەکارناهێنێت، تەنیا لەگەڵ ئەو کەسانە پەیوەندی هەیە کە دەچن بۆ لای یاخود لە ڕێگەی نێوەندگیرێک پەیامی بۆ دەنێردرێت.

تاوەکو ئێستا چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت

لە ڕاپۆرتەکەی سی ئێن ئێن هاتووە، خامنەیی تاوەکو ئێستا چارەسەری تەندرووستی وەردەگرێت بۆ برینەکانی بەتایبەت ئەو سوتاوییە خراپییەی یەک لای جەستەی گرتووەتەوە، لە دەموچاوییەوە بۆ قۆڵ تاوەکو قاچیشی.

ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر دۆخی تەندرووستی خامنەیی دەستیان کەوتووە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لەو کەسانەی لە پەیوەندیدان لەگەڵی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا شیکەرەوانی هەواڵگریی ئەمریکا پێیانوایە دەنگ و شوێنی خامنەیی بەم شێوەیە سەرکوتکراوە تاوەکو هەندێک لایەنی دیاری کراو کار بە ئەجێندای خۆیان بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this