كەسوكاری شەهیدان: مەسرور بارزانی هەشت جار سەردانی توركیای كردووە یەكجار هاتووەتە هەڵەبجە

عەلی حەمە سەعید-SNN
بەوتەی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە مەسرور بارزانی هێندە پەرۆشی سەردانیكردنی توركیا و ئەنجامدانی گرێبەستی ژێر بەژێرە، هێندە ئاگای لە شارە كوردییەكانی خۆمان نییە و بەجۆرێك تائێستا هەشت جار سەردانی توركیای كردووە، بەڵام یەك جار هاتووەتە هەڵەبجە كۆمەڵێك بەڵێنی ناڕاستی بەهاووڵاتیاندا.
دڵشاد فاروق، یەكێك لە كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەوەتەی مەسرور بارزانی بووەتە سەرۆكی حكومەت هەرێمی كوردستان بە گشتی بە بارودۆخێكی ناسەقامگیری و خراپی باری دارایی هاووڵاتیان تێدەپەڕێت هاووڵاتیان خۆزگە بە ساڵانی ڕابردوو دەخوازن، بەڵام لای مەسرور بارزانی دۆخەكە زۆر ئاساییە و بە بۆچوونی خۆی هەرێمی كوردستان زۆر پێشكەوتووە، بەڵام نازانێت ئەو پێشكەوتنە تەنها چەند كەسێك لەدەوروبەرەكەی خۆی گرتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەسرور بارزانی تاكە سەرۆك وەزیرانە كە پارێزگای هەڵەبجەی بە تەواوی پشتگوێ خستووە، لەكاتێكدا تا ئێستا هەشت جار سەردانی توركیای كردووە بەڵام تەنها یەك جار هاتووەتە هەڵەبجە، ئەویش بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن هات و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی دانا كە پێشتر پرۆژەكان تەواو كرابوون، تەنهای پردی تووەقوت نەبێت كە ئێستاشی لەگەڵدا بێت كەس نازانێت ئەو پرۆژەیە بەكوێ گەیشتووە.
ئەو خاوەن كەسوكارەی شەهیدانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دەبوو هەڵەبجە تایبەتمەندی زیاتری پێبدرایە، بەڵام نەك تایبەتمەندی پێنەدراوە بەڵكوو زۆریش پەراوێزخراوە لەسایەی حكومەتەكەی مەسرور بارزانی، بۆیە ئێستا لای كەسوكاری شەهیدان ئەوە ڕوونبووەتەوە كە مەسرور بارزانی هێندەی گرنگی بە بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خۆی دەدات لە كڕینی ڤێلای گران بەها لەوڵاتانی دەرەوە هێندە لەخەمی هاووڵاتیان و كەسوكاری شەهدیاندا نییە و نەبووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









