وەزارەتی دارایی عێراق: 2 مانگى ئەمساڵ 2.1 تریلیۆن دینار کورتهێنان هەبووە؛ 2 تریلیۆن دیناریش بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە

SNN
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماری کۆتایی داهات و خەرجییەکانی دوو مانگى یەکەمى ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، دوو تریلیۆن و 147 ملیار دینار کورتهێنانى دارایی هەبووە و لەو ماوەیەشدا بڕى دوو تریلیۆن و 60 ملیار دینار بۆ مووچەى هەرێمى کوردستان ڕەوانە کراوە.
داهاتی 2 مانگی وەزارەتی دارایی عێراق
لەو دوو مانگەدا کۆی داهاتى وەزارەتی دارایی عێراق 15 تریلیۆن و 855 ملیار دینار بووە، لە بەرامبەردا خەرجییەکان گەیشتوونەتە 17 تریلیۆن و 855 ملیار دینار بەوەش دوو تریلیۆن و 147 ملیار دینار کورتهێنانی هەبووە.
داهاتی فرۆشتنی نەوت لە دوو مانگدا
داهاتی فرۆشتنی نەوت لە دوو مانگى ئەمساڵ 13 تریلیۆن و 127 ملیار دینار بووە و داهاتى نانەوتییش دوو تریلیۆن و 728 ملیار دینار بووە، هەروەها تەنیا ئاماژە بە ناردنى 120 ملیار دینار داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان کراوە، لەکاتێکدا 240 ملیار دینار ڕەوانە کراوە.
خەرجییەکانی 2 مانگی یەکەمی ئەمساڵ
خەرجییەکانی دوو مانگى یەکەمى ئەمساڵ بەم شێوەیە بەسەر دامەزراوە سەرەکییەکاندا دابەشبووە، بەشێوەیەک وەزارەتى دارایی چوار تریلیۆن و 289 ملیار دینار، وەزارەتى ناوخۆ دوو تریلیۆن و 213 ملیار دینار، مووچەى هەرێمى کوردستانیش دوو تریلیۆن و 60 ملیار دینار. هەروەها خەرجیی وەزارەتى پەروەردە یەک تریلیۆن و 842 ملیار دینار لە کاتێکدا خەرجیی وەزارەتى بەرگریى عێراق یەک تریلیۆن و 376 ملیار دینار بووە.
تەمویلکردنی خەرجییەکان لەسەر بنەمای یاسای بودجەی 2025
بەهۆی ئەوەی عێراق بۆ ساڵی 2026 یاسای بودجەی نییە، تەمویلکردنی خەرجییەکان لەسەر بنەمای یاسای بودجەی 2025 بەردەوامە. تاوەکو حکومەتی نوێی عێراق پێکنایەت، پەرلەمان ناتوانێت داوای پڕۆژەیاسای بودجەی نوێ لە حکومەتی کاربەڕێکەر بکات، ئەمەش وایکردووە خەرجییەکان لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ڕابردوودا بمێننەوە.
پەنا بۆ یەدەگی دراوی بیانی و قەرزی ناوخۆی براوە
ئەم ئامارانەی دوو مانگى یەکەمى ئەمساڵى عێراق لە کاتێکدایە، لە مانگەکانی دواتردا بەهۆی جەنگی ئێران و داخرانی گەرووی هوورمز داهاتى نەوت کەمبووەتەوە، داهاتی نەوت لە مانگى ئازارى ئەمساڵ بۆ دوو ملیار دۆلار دابەزیوە، عێراقیش بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانى دارایی پەنای بۆ یەدەگی دراوی بیانی و قەرزى ناوخۆیی بردووە.
بڕی قەرزی ناوخۆی و دەرەکیی عێراق
ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەى ئامارى نوێى وەزارەتى دارایی عێراق، 96 تریلیۆن دینار لە ناوخۆیى و زیاتر لە 10 ملیار دۆلارى دەرەکى قەرزارە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








