
SNN
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) ڕایگەیاند: پێوەرەکانی نرخی خۆراک لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بە ڕێژەی 2٪ بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی تۆمارکراوە لە دوای ساڵی 2023ـەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی فاو، “ڕۆنە ڕووەکییەکان” پشکی شێریان لەم بەرزبوونەوەیە بەرکەوتووە. ڕێکخراوەکە هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێنێتەوە، کە وایکردووە خواست لەسەر ڕۆنی تۆوەکان لە پیشەسازیی “سووتەمەنی بایۆلۆژی”دا زیاد بکات. هەروەها نیگەرانییەکان لە کەمیی بەرهەمهێنان لە وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، هۆکارێکی تری گرانبوونی نرخەکانن.
لە لایەکی دیکەوە، نرخی گەنم بە ڕێژەی ٠08٪ بەرزبووەتەوە. فاو ئاماژە بەوە دەکات کە وشکەساڵی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی پەینی کیمیایی بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگەوە، فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر بازاڕی گەنم.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هۆشداری دراوە کە ئەگەری هەیە ئەمساڵ جوتیاران واز لە چاندنی گەنم بهێنن و ڕوو لەو بەرهەمانە بکەن کە پێویستییان بە پەینی کیمیایی کەمترە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خستنەڕووی گەنم لە بازاڕەکاندا و دووبارە بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە ئاییندەدا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









