
دیمهنێكى هێرشى بهرهبهیانى ئهمڕۆ یهكشهممه 25ى ئاب، لهلایهن ئیسرائیلهوه بۆسهر لوبنان | فۆتۆ: میدیاى لوبنان
SNN
وەزارەتی بەرگری ئیمارات رایگەیاند، سەرکەوتنی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی لە تێکشکاندنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی راگەیاند کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون، هاوکات جەختیشی کردەوە کە لە چەند کاتژمێری رابردوودا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئایار، وەزارەتی بەرگری ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە رێکەوتی 10ی ئایاری 2026، سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی ئیمارات توانییان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان راو بکەن و تێکبشکێنن کە لە ئێرانەوە رەوانە کرابوون.”
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم هێرشانەوە، بەرگری ئاسمانی ئیمارات بەرپەرچی ٥٥١ مووشەکی بالیستی، 29 مووشەکی کرووز و2265 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داوەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کاتژمێرەکانی رابردوودا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان یان برینداربوون تۆمار نەکراوە، بەڵام ئاماری گشتی قوربانییان لە سەرەتای هێرشەکانەوە گەیشتووەتە دوو کوژراو لە هێزە چەکدارەکان و هاووڵاتییەکی مەغریبی کە گرێبەستی لەگەڵ سوپادا هەبووە. هەروەها ژمارەی کوژراوە مەدەنییەکان گەیشتووەتە 10 کەس لە رەگەزنامە جیاوازەکانی (پاکستانی، نیپاڵی، بەنگلادیشی، فەڵەستینی، هیندی و میسری)، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 230 کەس.
هاوکات، جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزەکانی کردەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک و رایگەیاند: “بە توندی رووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبینەوە کە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات بێت، بە جۆرێک کە پارێزگاری لە سەروەری و سەقامگیری ئیمارات مسۆگەر بکات.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









