خۆڵبارین و باران بارین دەستپێدەکاتەوە و کەشناسیش دەڵێت: پلەکانی گەرما لەم یەک دوو رۆژە بەرزدەبنەوە

دیمهنێكى خۆڵبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ یەکشەممە 10-05-2026
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت. خێرایی با لەنێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتە. مەودای بینین لە زۆربەی ناوچەکان 9 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ لە ناوچە جیاوازەکان
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: لە هەولێر 28، سلێمانی 26، دهۆک 26، هەڵەبجە 27، زاخۆ 27، چەمچەماڵ 27، پیرمام 26، سۆران 25 و حاجی ئۆمەران 18 پلەی سیلیزی دەبێت، هاوکات گەرمیان بە 32 پلە بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکات.
کەشی پێشبینیکراوی سبەی دووشەممە 11-05-2026
بۆ سبەی دووشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە ساماڵی و پەڵەهەوری بمێنێتەوە. ئاراستەی با دەگۆڕێت بۆ باکووری ڕۆژئاوا و خێراییەکەشی لەسەرخۆ (5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) دەبێت. پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 3 پلەی دیکە زیاد دەکەن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی
بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی دووشەممە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن: لە هەولێر 30، سلێمانی 28، دهۆک 27، زاخۆ 28، هەڵەبجە 29، چەمچەماڵ 29، پیرمام 28 و سۆران 27 پلەی سیلیزی دەبن. نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 20 پلەیە و گەرمیان بە 34 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندووە، لە ڕۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگەدا، بەهۆی هاتنی هەوایەکی گەرم لە باشوورەوە و تێکەڵبوونی لەگەڵ حەوزێکی ساردی سەرەوە، ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکەی وشک یان نمەباران لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا هەیە. ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەو دوو ڕۆژەدا کەشێکی گەرم باڵادەست دەبێت و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەمێنێتەوە.
سەبارەت بە قۆناغی دووەمی گۆڕانکارییەکان، ئەو کەشناسە ڕوونیکردووەتەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو و لە 16ی مانگەوە، بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لە ناوچەکە دەکات. لەم قۆناغەدا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت، کە ئەگەری دروستبوونی تاوەبارانی مامناوەند و هەورەبرووسکەی چالاکی لێدەکەوێتەوە و لە هەندێک شوێنیش بڕی بارانەکە زیاتر دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی پێشبینییەکانیدا هۆشداری داوە لە دروستبوونی خۆڵبارین لەگەڵ شەپۆلە فێنکەکەدا و دەڵێت: “بەهۆی ئەوەی هەواکە ساردە و پێشتر ناوچەکە گەرم بووە، تێپەڕبوونی ئەو بارستە هەوایە بەسەر ڕووە گەرمەکاندا دەبێتە هۆی خێرابوونی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە بە ئاراستەی ناوچەکانمان.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









