مەزڵووم عەبدی پەردە لەسەر نهێنییەکانی چوار دەیە خەبات و دیدارەکانی لەگەڵ ئەسەد لادەدات

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی
SNN
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەردە لەسەر چەندین نهێنیی مێژوویی و سیاسی لادەدات و باس لە مێژووی دەستپێکی خەباتی چەکداری و سیاسیی خۆی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە کوردی و نێودەوڵەتییەکان دەکات.
گۆڕینی جلوبەرگ بۆ سەربازی
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، سەرەتا بە جلوبەرگی مەدەنییەوە سیاسەتی کردووە، بەڵام بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕ لە ساڵی 2012ـەوە تاوەکو ئێستا جلوبەرگی سەربازی دەپۆشێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە هیوادارە لە داهاتوودا چیدی پێویستیان بە شەڕ نەبێت و بتوانێت بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بگەڕێتەوە ناو کایەی سیاسی.
قۆناغی خوێندن و دەستگیرکردنەکان
عەبدی ئاماژەی بەوە کرد کە خەباتی سیاسیی ئەو بۆ سەردەمی خوێندنی ئامادەیی لە حەلەب دەگەڕێتەوە. لە قۆناغی زانکۆدا بەهۆی کارکردن بۆ دۆزی کورد 4 جار لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە، ئەمەش وای کردووە زانکۆ تەواو نەکات و سووریا جێبهێڵێت، پاشان لە دەرەوەی وڵات چووەتە بواری سەربازییەوە و لە ساڵی 2011 گەڕاوەتەوە بۆ دامەزراندنی تەڤدەم و یەپەگە.
پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و ئۆجەلان
فەرماندەی گشتیی هەسەدە دان بەوەدا دەنێت کە لە سەرەتای هەشتاکاندا لایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووە. ئەو کاتە سووریا لانکەی پەکەکە بوو و زۆربەی گەریلاکان لە کۆبانێوە تێدەپەڕین. عەبدی ئاشکرای کرد کە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیوەندیی خێزانییان هەبووە و ئۆجەلان بۆ ماوەیەک لە ماڵی باوکی ئەوان لە کۆبانێ ماوەتەوە.
کۆبوونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد و کێشەی ناسنامە
لە دوای گەڕانەوەی لە ساڵی 2011، مەزڵووم عەبدی 2 جار چاوی بە بەشار ئەسەد کەوتووە. داوای لێکردووە ناوی (کۆماری عەرەبیی سووریا) بۆ (کۆماری سووریا) بگۆڕێت تاوەکو هەموو پێکهاتەکان بگرێتەوە، بەڵام ئەسەد جەختی لەسەر ناسنامەی عەرەبچێتی کردووەتەوە. عەبدی دەڵێت لەو دیدارانەدا نەگەیشتوونە هیچ ئەنجامێک و پێیان ڕاگەیاندووە کە ناتوانێت عەرەبچێتی بەسەر کورددا بسەپێنێت.
ڕزگارکردنی کۆبانێ و هەڵوێست بەرانبەر سوپا
عەبدی وردەکاریی ڕزگارکردنی ناوچە کوردییەکان لە تەممووزی 2012 دەگێڕێتەوە و دەڵێت، بڕیاری ئازادکردنی کۆبانێیان دا دوای ئەوەی دەسەڵاتی ئەسەد هەڕەشەی بۆردومانکردنی کردبوو. لە 18ـی تەممووزدا بەبێ خوێنڕشتن شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد و سوپای سووریا خۆی ڕادەست کرد. ئەو دەڵێت بەرپرسانی دەسەڵاتیان وەک میوان هێشتووەتەوە و دواتر ڕادەستی خێزانەکانیان کردوونەتەوە.
جەنگی دژ بە داعش و ڕەتکردنەوەی بەیعەت
پێش دەستپێکردنی جەنگی گەورەی کۆبانێ، داعش پەیامی بۆ هەسەدە ناردووە کە بەیعەتیان پێ بدەن و لە بەرانبەردا ئەوان ئامادەن “ویلایەتێکی کوردی” ڕابگەیەنن و ڕێگە بدەن بە کوردی قسە بکەن. عەبدی ئەو پێشنیازەی ڕەت کردووەتەوە و دوای ئەوە داعش لە 4 قۆڵەوە هێرشی کردووەتە سەر کۆبانێ. عەبدی ئەو جەنگە بە سەختترین جەنگ وەسف دەکات کە دواتر پێشمەرگە و پەکەکەش تێیدا بەشدار بوون.
دەستپێکی هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی
لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا، عەبدی ڕایگەیاند کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەرەتا دەترسان و تەنیا دەیانویست بۆ ڕزگارکردنی سڤیل هاوکار بن. پەیوەندییەکان لە ڕێگەی سلێمانی و باکووری عێراقەوە بووە. کاتێک هاوپەیمانان بینییان شەڕڤانان پاشەکشە ناکەن، پشتیوانییەکانیان زیاد کرد و یەپەگە بووە یەکەم هێز کە بە پشتیوانیی ئاسمانیی ئەمریکا ناوچەکانی لە داعش پاک کردەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









